٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئێران هۆشداری دەداتە ئەمەریكا"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە كە بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە ئێران هۆشداری داوەتە ئەمەریكا بەوەی كە لە هێڵی سووری ئەو وڵاتە نزیك نەبێتەوە.

 

 ڕۆژنامەی (جیرۆ سالم پۆست)ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێكدا، لێدوانەكانی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە داوای لە ئەمەریكا كردووە خۆی لە هێڵی سووری ئێران بەدوور بگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ژەنراڵ (مەسعوود جەزایری)، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، هەرچەشنە دەستوەردان لە پرۆگرامی مووشەكیی ئێرانی بە تێپەڕاندنی هێڵی سوور ناوبردووە و ڕایگەیاندووە كە لێكدانەوەكانی ئەمەریكا لەسەر كۆماری ئیسلامی و خەڵكی ئێران، هەڵەیە. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە سیستمی بەرگری و توانای مووشەكی وەك پاڵپشتی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هۆشداری داوە بە واشنتۆن كە دەرفەتی دەستوەردان لە سیستمی مووشەكیی ئێرانیان پێ نادرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی جیرۆ سالم پۆست، مەسعود جەزایری، ڕەخنەی توندی لە باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا گرتووە بەوەی كە بەڵێنەكانی پێشتری خۆی پێشێل دەكات، كە مەبەست لێی، بەستنەوەی ڕاگرتنی پرۆگرامی مووشەكی بالستیی ئێرانە بە لابردنی گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بڕیاری لەسەر درابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار