ڕەجەب: هەر هێزێک بە پەکەکەیشەوە، ببێتە لەمپەری بەردەمی سەربەخۆیی، هاوتای داعشە

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێیوایە، شوێنی كار و چالاكییه‌كانی باكووری كوردستانە، نه‌ك بێت و له هه‌رێمی كوردستاندا كێشه بنێته‌وه. جەختیش دەکاتەوە کە، هەر هێزێک بە پەکەکیشەوە، کێشە بۆ هێزی پێشمه‌رگه درسوت بکا و، ببێته ڕێگر له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان، هیچی لە داعش کەمتر نییە.
ئاماژە زۆرن بەوەی، تا دێ پێوەندییەکانی نێوان پەکەکە و دەستەڵاتدارانی بەغدا ڕوونتر دەردەکەون، دوابەڵگەیش ئەو هێزەی سەر بە پەکەکەیە بە ناوی پەپەشەوە کە لەسەر زاری جێگری فەرماندەکەیەوە، ڕاشکاوانە گوتی، کۆمەکی دارایی و چەکوچۆڵیش لە بەغداوە بەدەست دێنن و، ئێستا ئەوان هێزێکی گرێکدراوی حەشدی‌شەعبین، هەروەها اکر و چالاکییەکانیان لە پێناو پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقە.
(موسلیح ره‌جه‌ب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پیوەست بەم پرسە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه نابێت ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه بچێت خۆ به عێراقێكه‌وه گرێ بدات، كه بۆ زیاتر له 100 ساڵه دژی گه‌لی كورد ده‌وه‌ستێته‌وه و مافه‌كانی گه‌لی كورد پێشێل ده‌كات، ئه‌و شنگاله‌ی به خوێنی پێشمه‌رگه ڕزگار بووه، نابێت ئاڵای عێراقی لێ هه‌ڵ بکات، نابێت په‌كه‌كه پاره له عێراق وه‌ربگرێت و دژی هێزی پێشمه‌رگه بوه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی حكوومه‌تی عێراق بوودجه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ناكات، كه سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات، ئاخر ئه‌گه‌ر مه‌رامێكی سیاسیی له پشته‌وه نه‌بێت، مه‌حاڵه عێراق پاره بداته په‌كه‌كه ".
(ڕەجەب) وێڕای ئەوەی ڕای خۆیان ڕای حزبەکەیان وا دەردەخات کە، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وهدا نینه کە پەکەکە دەیکات، دەشڵێت، "پێویسته په‌كه‌كه له باكوری كوردستان، كه شوێن و زێدی ئه‌وانه، كار و چالاكییان هەبێت و باكووری كوردستان ئازاد بكات، نه‌ك سنووری ده‌وڵه‌تێك ببڕێت و له هه‌رێمی كوردستان كێشه و دووبه‌ره‌كی بنێته‌وه."
ئەو سه‌ركردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەروەها دەڵێ، "په‌كه‌كه ده‌بووایه له شنگال هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هێزی پێشمه‌رگه بووایه، نه‌ك كێشه بۆ هێزی پێشمه‌رگه دروست بكات و ببێته ڕێگر له‌بەردەم ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئازادكردنی ناوچه‌كانی دیكه، بۆیه به داخه‌وه ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان دژی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وانه هیچیان له داعش كه‌متر نییه. چونكه داعش‌یش هه‌ر ئه‌و كێشانه دروست ده‌كات و هەر ئەو ئامانجەی هەیە."
ڕابین شێروانی




