سنوور نەخشێندراوە، ماوەتەوە کورد دەوڵەتی خۆی ڕابگەیێنێت
هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان و ڕیفراندۆم، پێشوەختە دەستکەوتی سەربازی و سیاسی و کێشانەوەی سنوورەکانی کردووە بە دیاری؛ کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمیش ئەم دەستکەوتانە بە دەستکەوتێکی مەزن دەزانن بۆ گەلی کوردستان و دەوڵەتی کوردستان.
كه‌سایه‌تییە سیاسییەکان و مامۆستایانی زانكۆ ده‌ڵێن، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە کە بە زەبر و خوێنی پێشمەرگە قاره‌مانه‌كان و به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) بەدەست هاتووە، بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکانی سایکس‌پیکۆ و، کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەکانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە، بەس ماوه کورد دەوڵەتی خۆی ڕابگەیێنێت، كه دەستکەوتێکی مەزنە و، (سەرۆک بارزانی) پێشوەختە کردوویەتی بە دیاری بۆ سەربەخۆیی کوردستان و، ده‌شڵێن، ڕیفراندۆم شتێكی باشه ئه‌وكاته‌ی گه‌لی كورد بڕیار ده‌دات خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ش حیسابی بۆ ده‌كات.
(د. مه‌حموود عوسمان) كه‌سایه‌تیی سیاسیی كورد ئەو دەستکەوتە سیاسی و سەربازیانەی (سەرۆک بارزانی) بەرز دەنرخێنێ بۆ کاتی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان و، لەگەڵ ئەوەیشدا بە پێویستی دەبینێ کە، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌بێ بە لێكتێگه‌یشتن بكرێ له‌گه‌ڵ به‌غدا به ده‌ستوور و، "سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە کە ئێمه ڕازین ڕیفراندۆم بكرێت و، خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چیان ده‌وێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین."
(د. مه‌حموود عوسمان) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتیشی: "خۆی ڕیفراندۆم شتێكی باشه؛ ئاخر کاتێ گه‌لی كورد ئاخربڕیاری خۆی دا، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ش حیسابی بۆ ده‌كەن، به‌ڵام بۆ ڕیفراندۆمکردنەکە پێویسته یه‌كڕیزی هه‌بێت و، حزبه سیاسییه‌كان له‌نێوان خۆیاندا یه‌كگرتوو بن و، یه‌ك په‌یامیان هه‌بێت؛ ئه‌و كاته ده‌توانن هه‌موو شتێك بكه‌ن؛ ده‌توانن ڕیفراندۆم بكه‌ن و، مادده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكه‌ن و، لایه‌نی ده‌روه‌ش مه‌جبووره حیساب بۆ بڕیاره‌كه‌ی گه‌لی كورد بكات، به‌ڵام كه یه‌ك نه‌بن، زۆر زه‌حمه‌ته؛ چونكه كێشه زۆره و قه‌یرانی دارایی هه‌یه؛ ئه‌مانه كه‌موكوڕین و، پێویسته یەکلایان بکەینەوە تا بتوانین ڕیفراندۆمەکە بکەین؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دەبێ هه‌وڵ بده‌ین ڕیفراندۆمەکە لە هەرهەموو ناوچەیەکی کوردستانی باشووردا بکرێت نه‌ك هەر له سێ پارێزگادا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كورد بگرێته‌وە."
کورد به درێژایی مێژووی خۆی و، خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردستان، هەموو ڕێکارێکی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی مافی چارەنووسی گەلی خۆی بەدەست بێنێت، بەڵکو حکوومەتە یه‌ك لە دوای یەکەکانی عێراق بوونەتە ڕێگر بەرانبەر ئەم مافە. عێراق لە 2005ـەوە بوو بە فیدراڵ و، مافی کوردیش لە دەستووردا چەسپا؛ مافی گەلی کورد و، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیش دیاری کرا؛ ماددەی 140یش وەک مادەیەکی ده‌ستووری و، یاسایی دانرا بۆ چارەکردنی ناوچە دابڕاوەکانی هەرێم؛ ئەگەرچی دەوڵەتی عێراق ئەو مادەیەی پشتگوێ خست و، بگرە بە تەواوەتی پەکیان خستبوو؛ بەڵام سەرکردایەتیی کوردی ڕانەوەستا و شوێنی کارەکەی گرت، بە تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کورستان (سه‌رۆك بارزانی) لە خەمی جێبەجێکردنی ماددەی 140دا بوو؛ دوای شەڕی داعش‌یش وەک فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ و، بە هیمەتی هێزی پێشمەرگە، ئەفسانەی داعشیان شکاند و، پێشمەرگە بوو بە نیشانی کورد لە دنیادا.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم بۆچوونەی سەرەوە، (عه‌بدال جومعه ئاكره‌یی) مامۆستای زانكۆی دهۆك و شاره‌زای زانسته سیاسییه‌كان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لێرەدا دەتوانین بڵێین وەکو پره‌نسیپێکی یاسای جەنگ، کە هەر لایەنێک بتوانێت بە هێز، بستێک زەوی بستێنیت، گەڕانەوەی زەوییەکە لە ئارادا نابێ؛ سەرەڕای ئەمەش سەروکی هەرێم بە بەردەوام جەخت لە ڕیفراندۆم دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچانە بە ئیرادەی خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، ئەمەش دەبێتە مایەی چەسپاندنی یه‌كێك لە پره‌نسیپەکانی مافی مروڤ و ئەنجوومەنە نێودەوڵەتییەکەی ئاسایش."
(ئاكره‌یی) ئاماژه‌یشی دا: "گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە کە بە زەبری دەست و، خوێنی پێشمەرگە قاره‌مانه‌كان بەدەست هاتووە، بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکانی سایکس‌پیکۆ، کە بە قەناعەتی لایەنە نێودەوڵەتیەکانیش بەس ماوه کورد دەوڵەتی خۆیی ڕابگەیێنێت. هاوکات لەبەر ئەوەی گەلی کورد سەرەڕای دەستکەوتەکانی لە شەڕی داعشدا، بە ستراتیژ و باوەڕبوونی بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە، توانیویەتی هەموو پێکهاتەکانی تریش واتە مەسیحی و ئێزدی و تورکمان و کاکەیی و، ئەوانی دیکەیش، بە ئاشتیانە بگرێتە خۆ. هەروابێتەوە نزیکەی دووملیون پەنابەر و ئاوارەیش لە کوردستاندا حەواونەتەوە. جا ڕاستە قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام ئێستا باشترین کاتە بۆ ڕیفراندۆمکردنەکە و پاشان ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان، كه دەستکەوتێکی مەزنە و (سەرۆک بارزانی) پێشوەختە زەوینەی لەباری بۆ حازر کردووە."
نه‌شوان به‌رزنجی




