دەریاوانیی ئەمهریکا دەست بەسەر کەشتییەکی چەکی نایاسایی ئێرانیدا گرت

ههولێر-KDP.info- ھێزی دەریاوانیی ئەمهریکا، دەستی بەسەر کەشتییەک چەکی نایاسایی ئێرانی لە کەنداودا گرت، کە چەک و بنکەی ھەڵدانی نارنجۆکی لەگەڵدا بوو و، بە نیاز بوو بگاتە حوسییەکانی یەمەن.
کەشتیی جەنگی پێنجەمی ئەمهریکا، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە مانگێکدا ئەمە سێیەمین باری نایاسایی چەکی ئێرانە کە لە دەریای عەرەبیدا بەرەو حوسییەکان بەڕێخراوە و، دەستی بە سەردا گیراوە .
ئێران پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن دەکات کە دژ بە حکوومەتی یەمەن شەڕ دەکەن، لە کاتێکدا ئەم حکوومەتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دایمەزراندووە و بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتیوانیی چەک بۆ حوسییەکان قەدەغەیە.




