٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لە جەنگدا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شاندێکی ڕێکخراوی جێنێڤا كۆڵ لە دیدارێک لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا داوای هەماهەنگییان لە پەرلەمان کرد بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ پاراستنی خەڵکی لاشەڕ (سڤیل) لە کاتی جەنگدا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 4/4/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە (ئانكی سۆیبێرگ) بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕێكخراوی (جێنێڤا كۆڵ) بۆ كوردستان و ئەمریكای لاتین و، (بەیتوول گۆركەم) بەڕێوەبەری پرۆگرام بۆ كوردستان و (سەردار سدیق) ڕێكخەری پرۆژەی عێراق و (هەوراز سەعدی) یاریدەدەری پرۆگرامەكانی ئەو ڕێكخراوەكە کرد.

خاتوو (ئانكی) بە بەرچاوی کۆمەڵە ئەندام پەرلەمانێکی پەرلەمانی كوردستانەوە پوختەیەكی دەربارەی كاری ڕێكخراوەكەیان لە بواری یاسا نێودەوڵەتانییەکەی مرۆڤدۆستی خستە ڕوو، كە تایبەتە بە پاراستنی ژیانی خەڵكی لاشەڕ لە كاتی جەنگدا؛ گوتیشی خولی ڕاهێنان و سیمینار ڕێک دەخەن بۆ شیكردنەوەی بەندەكانی ئەم یاسایە و، چۆنیەتیی جێبەجێكردنی، تا خەڵکی عێراق و كوردستانیش لەو یاسایە تێبگەن. داوایشی لە پەرلەمانی كوردستان كرد یاسایەكی لەو شێوەیە دەربکەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەو کارەی ڕێكخراوی "جێنێڤا كۆل" كرد و گوتیشی پەرلەمان و لیژنە پەیوەندیدارەكان ئامادەنە لەو پێناوەدا کار بکەن و، لەگەڵ هەموو لایەن و رێكخراوێکی كۆمەڵگای مەدەنیدا هاوکاری بکەن هەتا پەرلەمان بە گوێڕەی بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتانییەکەی مرۆڤدۆستی، یاسایەكی هاوشێوە دەربکات. هەروەها ئاماژەی بە ئەزموونی كوردستان كرد بە درێژایی مێژوو لە پاراستنی خەڵكی لاشەڕ وەك كارێكی مرۆیی لە كاتی جەنگدا.

هەواڵی پەیوەندیدار