٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە كه‌ركووكدا تیرۆریستێكی داعش گیرا و دووانیشیان لێ دادگایی كرا

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info- پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ تیرۆریستێكی داعشیان گرتووە و، دووانیشیان داوەتە دادگا.

 

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانی‌ پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ناو شاری كه‌ركووكدا تیرۆرستێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ پێشتر له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور و قه‌راج له ‌شه‌ڕه‌كان دوو برای كوژراوه‌ و، هاتووەته‌ سنووری كه‌ركووك و زانیاریمان له ‌سه‌ری هه‌بوو."

 

عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئەو دوو تیرۆریستەیش وا چوار مانگ لەمەوبەر ده‌ستگیرمان كردبوون، ئه‌مڕۆ له‌ دادگای كه‌ركووكدا دادگایی كران و، تا هەتایە زیندانیان بۆ بڕایەوە."

 

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار