٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى و یه‌كێتى

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا، كه‌ ئه‌مڕۆ 4/4/2016 له‌ هه‌ولێر ساز درا، به‌تا‌یبه‌تى تاوتووى بارودۆخى سیاسى و ڕه‌وشى حكوومه‌تى عیراق كرا و، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ىش كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێشنیازى كردوون و هه‌وڵى بۆ ده‌دات خرایه‌ به‌ر باسه‌وه‌ و، هه‌ردوولایش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ هاوده‌نگن:

1-   كێشه‌ى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ساڵه‌هایه‌ هه‌تا هاتووه‌ قووڵتر بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێمان وایه‌ ته‌نها به‌م ئاڵوگۆڕانه‌ كۆى كێشه‌كان چاره‌ ناكرێن.

2-   پێویسته‌ به‌ ڕاشكاوى ساغ بكرێته‌وه‌، ئایا پره‌نسیپى شه‌راكه‌تى گه‌لى كوردستان له‌ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى عیراق ماوه‌ یان نا؟! كه‌ به‌ ڕا و دیدى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى زۆر لایه‌نى ئه‌م شه‌راكه‌ته‌، پێشێل كراون.
3-   هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ داموده‌زگاكانى عێراقى فیدراڵ بكرێت، ده‌بێت پشكى كورد پارێزراو بێت و سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستان نوێنه‌رانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستنیشان ده‌كات.
4-   هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پشكى هه‌موو حیزبه‌ كوردستانییه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
5-   هه‌ردوولا به‌ گرینگى ده‌زانن وه‌فدێكى باڵاى كوردستانى به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆى كێشه‌كان بچنه‌ به‌غدا.

مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
4/4/2016

هەواڵی پەیوەندیدار