٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆباما ٥٠ پلانی بۆ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد ڕەتکردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا ٥٠ پلانی بۆ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد ڕەتکردووەتەوە.

 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئێن.بی.سی) ئەمەریکا، (دۆگ لوکس)، ئەفسەری خانەنشین لە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی.ئای.ئەی) ئاشکرای کردووە کە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا ٥٠ پلانی بۆ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد ڕەتکردووەتەوە.

 

دۆگ لوکس بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە "لە ساڵی ٢٠١٢ لە (سی.ئای.ئەی) ٥٠ پلانمان خستە بەردەم سەرۆک ئۆباما بۆ ڕووخاندنی بەشار ئەسەد، بەڵام ھەموویان ڕەتکرانەوە.

 بە وتەی ئەو ئەفسەرە خانەنشینەی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، ئەو خاوەنی پلانێکی سەرەکی بوو کە بەناوی خۆیەوە دەناسرا و باراك ئۆباما و کۆنگرێسی ئەمریکاش ئاگاداری وردەکارییەکانی بوون، بەڵام پلانەکەی ئەویش وەک ئەوانی دیکە ڕەت کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار