ژووری بازرگانیی ھەولێر ئەرکی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان لەئەستۆ دەگرێ
_(1)__2016_04_04_h17m37s22__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە ژووری بازرگانیی ھەولێر ئاشکرای کرد ئەوان ئەرکی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان لەئەستۆ دەگرن.
عەبدولواحید تەھا بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ھەولێر بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕاگەیاند " ژووری بازرگانیی ھەولێر ئەرکی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان دەگرێتە ئەستۆ و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بەرنامەیە و ھەڵسەنگاندنی تێچووی چارەسەری باری تەندروستی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە مەیدانی شەڕدا دژی داعش بریندار بوون و ئەندامێکی جەستەیان لەدەست داوە."
سەرچاوەکەی ژووری بازرگانیی ھەولێر وتیشی "تا ئێستا لیژنەکە سەردانی نەخۆشخانەی نەورۆزی کردووە و ڕێککەوتنیشی لەگەڵ نەخۆشخانەی تایبەتی ئەمریکی کردووە و لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.




