مەسروور بارزانی: پێشمەرگە له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات و پێویسته هه‌موو لایه‌ك چاویان له گوزه‌رانی خێزان و ژیانیان بێت

هه‌ولێر-KDP.info- (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی Cbsnews، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئه‌نجامی داوه رایگەیاند، پێشمەرگە له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك چاویان له گوزه‌رانی خێزان و ژیانیان بێت؛ ڕاشیگه‌یاند: "كورد ته‌نها بۆ خۆی شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات."
له‌باره‌ی خۆراگریی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامبوون له به‌رگریدا (مەسروور بارزانی) گوتی: "پێشمەرگە بڕوای به كێشه‌كه‌هه‌یه، بەڵام ئەوان خێزاندارن و خه‌ڵكانێكیشیان هەیە، كه ده‌بێ چاویان له گوزه‌رانی و ژیانیان بێت، ئێمه نازانین پێشمەرگە تا چه‌ندی دی دەتوانن بێ وه‌رگرتنی مووچه لە هێڵەکانی پێشه‌وه خۆڕابگرن."
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بارەی كاریگه‌ریی ئاواره‌كان به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستانه‌وه گوتی، بێگومان بووه‌ته هۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی كوردستان به رێژه‌ی نزیكه‌ی لە %30.
له‌باره‌ی مه‌ترسیی داڕمانی به‌نداوی مووسڵیشه‌وه، (مه‌سروور بارزانی) گوتی: "له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا به‌شێكی زۆری مووسڵ ژێر ئاو ده‌كه‌وێ، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش، كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێی به‌ره‌و به‌غدا، له‌گه‌ڵ خۆیدا راده‌ماڵێ، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكی ده‌وێ تا ده‌گاته به‌غدا."




