٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆنسووڵخانەی توركیا لە مووسڵ كرایە ئامانج

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی داعش لە ناوشاری مووسڵ، بینای كۆنسووڵخانەی توركیا لەو شارە هێرشی كرایەسەر.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، بینای كۆنسووڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری مووسڵ، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكاوە هێرشی كرایەسەر و وێران بوو.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە ئەو هێرشە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە ئاگاداریی پێشتری ئەنقەرە ئەنجام دراوە.

داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014ـەوە شاری مووسڵی داگیر كردووە و بینای كۆنسووڵخانەی توركیا لەو شارەش كرابوو بە بارەگای تیرۆریستانی داعش.
 

هەواڵی پەیوەندیدار