هەڵمەتی پاككردنەوەی پارێزگای دهۆك بەڕێوە دەچێت

دهۆك-KDP.info- سەپەرشتیاری هەڵمەتی پاككردنەوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی پارێزگای دهۆك رایدەگەیێنێت، لە ژێر دروشمی " پاقژی گیانی شەهیدەكان شاد دەكات"، هەڵمەتی پاككردنەوەی پارێزگای دهۆك بەڕێوە دەچێت.
(هەڤاڵ ئەحمەد حوسێن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری پارێزگای دهۆك لە ژیر دروشمی (پاقژی گیانی شەهیدەكان شاد دەكات)، هەڵمەتی پاككردنەوەی ناوشار و شارۆچكەكان و سەیرانگاكان لە سنووری حەوت قەزا ئەنجام دەدرێت و، تێیدا لایەنە حكوومییەكان، رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان، زانكۆ و قوتابخانەكان و هەروەها مامۆستا و قوتابی و نەخۆشخانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكان بەشدار دەبن".
سەپەرشتیاری هەڵمەتی پاككردنەوە و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی پارێزگای دهۆك دەشڵێت: "ئامانج لەم هەڵمەتە، زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیانە تا وەك كولتوورێك ژینگە و شوێنەكان پاك ڕابگرن و پیسیان نەكەن".
نەشوان بەرزنجی




