دۆمەینی فەرمیی ئاستی یەکەمی کوردستان، .KRD قۆناغی ئامادەبوونی گشتی بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی ڕادەگەیێنێت

هەولێر، کوردستان (DIT.GOV.KRD) – فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی کۆتاییی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان .KRD رادەگەیێنێت و، بەم هەنگاوە گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنیی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.
.KRD لەسەر ئاستی جیهانی ئامادە و بەردەست کراوە، کە بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەر لایەنێک و کێشەی نەبوونی دۆمەینی گۆنجاو بۆ تاکی کوردستانی، دامودەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری گوتی "لەو سەردەمەی کە لە جیهاندا بە خێراییەکی سەرسورهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاد دەکات، .KRDدەبێتە هۆی بەردەستبوونی دووبارەی چەندان ملیۆن دۆمەین کە پێشتر لە تی ئێل دی یەکانی تر تۆمار کراون"
بەپێی ڕێنماییەکانی ICANN بو تۆمارکردنی دۆمەین، ئێستا چەندان کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی .KRD لە سەرتاسەری جیهان.
بۆ زانیاریی زیاتر، دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلکترۆنیی دۆمەینی فەرمیی ئاستی یەکەمی کوردستان بکەن: www.dot.krd




