عەبادی بە حکوومەتە تەکنۆکراتەکەیەوە عێراق و کوردستان بەرەو کوێ دەبات؟

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایهكی زانستە سیاسییەکان دەربارەی گۆڕانکارییەکانی حکوومەتە "تەکنۆکرات"ـەکەی عەبادی دەڵێ، ئەم گۆڕانکاریانه چاکسازی نییە، بەڵکو تێپەڕاندنی قەیرانەکانی عێراق و ململانێکانی نێوان باڵە شیعەکانی عێراقە، بۆیە کورد پێویستە نوێنەرەکانی خۆی بکێشێتەوە کوردستان و بڵێت ئیدی تەواو.
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، بە گۆڕانکاری لە حکوومەتەکەیدا، گوایە کابینەیەکی نوێ و تەکنۆکرات پێک دێنێ، کە مەبەستیەتی بەر بەو ھەموو گەندەڵی و قەیرانانە بگرێ کە بە ھۆی سیاسەتی نادروستەوە وڵات تێی کەوتووە؛ (پەروێز ڕەحیم) مامۆستای زانستە سیاسییەکان سەبارەت بەم پرسە وای بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە ڕاستیدا ئەمە چاکسازی نییە، بە جۆرێک تێپەڕاندنی قەیرانە. ململانێکانی نێوان باڵەکانی شیعەیە لە عێراق و لە حکوومەتی عێراقدا، بە جۆرێک کاردانەوەیەکە لە بەردەم ئەو زۆربۆھاتنەی جەماوەرە لە بەغدا ھەیە؛ جا ئەمە چاکسازی نییە و، کاردانەوەی خراپی دەبێ."
لە ھیچ کوێ شتی وا نییە؛ سیستەمێکی فیدراڵ ھەبێت، مووچە و بوودجەت لێ بڕدرابێ
(پەروێز ڕەحیم) باوەڕی وایە، کورد دەبێ یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بێت لە بەغدا، نابێت ڕازی بێ بەوەی چاوەڕێ بکات بەغدا بەشداری پێدەکا یان نا. کورد دەبێت لەگەڵ پرسە ھەڵواسراوەکانی خۆی بێت. زۆر بۆ حکوومەت بهێنێ، ئەمە خاڵێکی وەچەرخانە بە بۆچوونی من. لە لایەکی تریشهوه نیشانی دەدات لە بەغدا تاکەکەسێک دەتوانێ بە بڕیارێک ھەرچی ھەیە ھەڵیوەشێننەوە. جا ئەو عێراقە جێگای متمانە نییە بۆ کورد، ئەمە زۆر بە ڕوونی لەم پرۆسەی بە ناو چاکسازییەی عەبادیدا دەرکەوت."
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتیشی: "کورد دەبوو زۆر پێشتر ئەمەی کردبا ئێستا فرسەتێکی باش بوو کورد توانیبای گوشار بهێنێت، بەڵام کێشە و قەیرانەکانی کورد لە ناوخۆ وای کرد کورد سەرەڕای ئەوەی لە عێراق بریاری داوە یەکدەنگ بن، بەڵام لە ڕاستیدا یەکدەنگ نییە، باشترین فرسەت بوو کە پەیامی بۆ لایەنەکانی عەرەب و دەوڵەتانی زلهێز ناردبایە ئەمەیە ئەم عێراقە كه ھەمیشە گوتوومانە ترسمان لێی ھەیە، ئەمەی گرێ دابا بە پرسی سەربەخۆییەوە؛ لە ھیچ کوێ شتی وا نییە؛ سیستەمێکی فیدراڵ ھەبێت، مووچە و بوودجەت لێ بڕدرابێ و پەیوەندییەکت نەمابێ، بەڵام تۆ ھەر دەتەوێ دووبارە بەشدار بیتەوە، واتە ئەوە جیاکراوەیەکە شتێکی سەیروسەمەرەیە لە ھەموو ئامانجی سیاسیی مێژووی دەوڵەتانیش. بۆیە کورد ھەڵەیەکی کوشندەی تر دەکاتەوە ئەگەر زۆر بە پەرۆشەوە بێت بۆ بەشداری. باشترین مەجال بوو کورد لێرەوە گوتبای تەواو، ڕاوەستە! ئیتر بەشدار نابم، وەزیر و نوێنەرانی خۆی ڕاکێشاباوە بۆ ھەرێمی کوردستان. چونکە ھیچ شتێک بۆ کورد ناگۆڕێ لەم ناوەندە، بەڵام پێم وایە کورد ئەو فرسەتەی لەدەست دا، داھاتووش ئەمە دەسەلمێنێ."
بەم تەکنوکراتبازییەی عەبادیدا دیارە، عێراق لەسەر بنەمای تایفییە
(پهروێز ڕەحیم) نایشارێتهوه كه، بەم تەکنوکراتبازییەی عەبادیدا دیارە، عێراق لەسەر بنەمای تایفییە؛ ئهو جهخت دهكاتهوه، هەر بە مێژووی سیاسی و کولتووری سیاسی و تەنانەت ژێرخانی ئابوورییەکەیشیدا دیارە، عێراق دەوڵەتێکی دەستکردە؛ دەوڵەتێکی درۆیینەیە، بە زۆری پێکەوە نراوە؛ واتە ھەر لایەنێک بیەوێ باڵ بکێشێت بەسەر عێراقدا، لەسەر زیانی لایەنەکانی تر، پاش (2003) ئەمەی باشتر سەلماند؛ زەبر و زەنگی لێ نابڕێتەوە؛ ئەوە لە مالیکی، ئەمیش لە عەبادی؛ دیارە بۆ کورد زۆر لە زووەوە عێراق بڕاوەتەوە، تەنانەت لە (2003)ـەوە کە کورد عێراقی بنیاد نایەوە، بینیمان مالیکی چیی کرد، عەبادییش ھەمان جۆر شێوازی بەکار ھێنا بەرانبەر کورد، بۆ سوننەش ھەروەھا بێمتمانەیی لە نێوانیاندایە. ئەو ھەموو خۆپێشاندانە لە ناوچە سوننەکان چ کرا لە عێراق، بەڵام سەیرکەن چۆن عەرەبی شیعە زۆریان هێناوە و، لەگەڵ خۆیشیاندا نایانکرێت؛ کەواتە ئەمانە عێراق بە هیی خۆیان دادەنێن، کەچی تا ئەو دەقەیەش، عێراق نەبووەتە مڵکی ھیچ لایەنێک و، ناسنامەیشی نییە؛ کورد هەرچییەک هەوڵی داوە، بوودجەکەیان هەر نەدایەوە. داعشیش ئەم وەزعەی عێراقی قۆستووەتەوە."
ئەمهریکا ڕێگە بدات ئەم پرۆسە بە ناو چاکسازییە جێبەجێ بکرێت؛ لە ناوەرۆکدا ئەمە ئەوەندەی تر ناوچەکە تووشی کێشە و قەیران دەکات
دهبێ لێکەوتەکانی ئەم حکوومەتە لەسەر ئاستی عێراق و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی چ دەبێت؟ به باوهڕی ئهو مامۆستایهی زانكۆ وایه كه: "ئەگەر ئەمە ببێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی بە تەواوی لایەنەکانی تر بە یەکجاری فەرامۆش بکرێن، ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ کەمکردنەوەی کوشتن و سڕینەوە، بە جۆرێک دابەشبوونی عێراق لایەنەکانی تری نێودەوڵەتییش، بێگومان کاردانەوەیان نەبێت لەو بوارانەدا، بەڵام خۆشحاڵ دەبین کاردانەوەیان نەبێت، کورد بە ڕێگەی خۆی و شیعە و سوننەش بە ڕێگەی خۆی ئەگەر بێت و باس لە عێراق بکەین وا گریمان دەکەین، ئەو کاتەیە کە عێراق زیاتر بەرەو تاکڕەھەندی و حکوومەت بەرەو سەپاندنی ناسنامە و تاکڕەوی بە جۆری دیکتاتۆریەتی تایفی ھەنگاو دەنێت، بە تایبەت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا كه بە ملیاران دۆلار پارەی سەرف کردووە، بە ھەزاران سەربازی ئەمهریکایی لە عێراقدا کوژراون و، ھێزێکی زۆر لەسەر ئەمهریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ھەبووە، بە تایبەتی لەسەر پرۆسەی عێراق تەنانەت ناوخۆیش، ئیستا ئەمهریکا زۆر بە تایبەت لە پاش (2011)ـەوە لە سەردەمی ئۆباماوە زۆر خراپ مامەڵەی کردووە، بۆیە پێیان وایە ئەم کێشانەی ئێستا لە ناوچەکە ھەیە دەرەنجامی ھەڵەکانی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمهریکایە، لە کشانەوەی خێرای لە عێراق، ئەگەر ئەمهریکا ڕێگە بدات ئەم پرۆسە بە ناو چاکسازییە جێبەجێ بکرێت؛ لە ناوەرۆکدا ئەمە ئەوەندەی تر ناوچەکە تووشی کێشە و قەیران دەکات. ئەمهریکایش ئەو ھەموو سەربازی و مرۆییەی کە لە عێراقدا ھەیبووە، تا چەند ساڵی تر نیشانی دەدات کە ئەوەی کردووە. بە تایفیبوونی عێراق زیاتر پەرەسەندنی ململانێی تا جیابوونەوەش بێت، بە شێوەیەکی ئاشتیانە بێ، بەڵام ئەگەر بەم شێوازە بە زەبر و زەنگ و بە پەراوێزخستن و سڕینەوە بێت، ئەوا لەم قەیرانە ئاسایشەی ناوچەکەدا زۆربەی ناوچەکانی دەرەوەش، با بڵین ئەو وڵاتەی ئەمەی دەوێت، ئەویش کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بێجگە لەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتی ئەم پرۆسانەوەیە."
فایزە پاڵانی




