ئێمینکی ساڵیادی رۆژنامەی خەباتی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەی خەباتدا دەڵێ، "بەبۆنەی (57)ەمین ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی " خەبات"ەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و رۆڵی بەرچاو و بەردەوامتان لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان و بڵاوكردنەوەی هزر و هۆشیاریی نەتەوەیی بەرز رادەگرین."
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسین و تەواوی كارمەندانی رۆژنامەی " خەبات"
بەبۆنەی (57)ەمین ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی " خەبات"ەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و رۆڵی بەرچاو و بەردەوامتان لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی گەلی كوردستان و بڵاوكردنەوەی هزر و هۆشیاریی نەتەوەیی بەرز رادەگرین.
رۆژنامەی "خەبات" لە درێژایی تەمەنەكەیدا نموونەی راگەیاندنی پیشەیی بووە و لە هەموو قۆناغەكاندا بەرژەوەندە باڵاكانی میللەتەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكان بە ئەركی سەر شانی خۆی زانیوە.
ئەمڕۆش كە وڵاتەكەمان بە هەلومەرجێكی سەخت و هەستیار دا تێپەڕدەبێت و لە سەنگەری بێشەوەی بەرەی جیهانی ئازاددایە لە شەڕی دژی تیرۆردا، دڵنیاین كە رۆژنامە بەڕێزەكەتان لە ئاست ئەم قۆناغەشدا ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی بە دڵسۆزی و سەركەوتوانە ئەنجامدەدات.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
د.جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان




