٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە ٤٠ خێزان گەڕاونەتەوە ناو شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ خێزان گەڕاونەتەوە ناوشاری شنگال؛ گەڕانەوەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ پێشمەرگە، چونكە ئەگەر هێزی پێشمەرگە بزانێت خەڵكی ناوچە ئازادکراوەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، دەتوانن بە ورەیەكی بەرزتر ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە.

(وەحید باكۆزی)  بەرپرسی لقی ١٧ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت:  "دوای ئازادكردنی شنگال، زیاتر لە ٤٠ خێزان گەڕاونەتەوە شنگال، بۆ شارەدێی سنوونێ و كۆمەڵگەكانی دەوروبەر بەردەوام خەڵكی ئەو ناوچانە كە ئاوارە بوونە دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

گوتیشی: "گەڕانەوەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ پێشمەرگە، چونكە ئەگەر هێزی پێشمەرگە بزانێت خەڵكی ناوچە ئازادکراوەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بە ورەیەكی بەرزترەوە ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش دەبنەوە و بەرەو دواوەیان دەبەن، بۆیە دوا لە خەڵكی شنگال دەكەین، بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، چونكە پێشمەرگە لە ناوچەكە بێت ئەمنیەتی ناوچەكە پارێزراوە و جارێكی دیكە دەستی تیرۆریستان ناگاتەوە ناوچەكە."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار