بارودۆخی عێراق تادێ ئاڵۆزتر دەبێ

بەغدا-KDP.info- بارودۆخی عێراق وه‌ك خراپترین وڵاتی ناوچه‌كه گه‌یشتووەته لووتكه، به ڕاددەیەک کە هیچ هیوایه‌ك بۆ باشبوونی ڕەوشەکە نابینرێ.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی حەیدەر عه‌بادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مجاره فشاره‌كان به‌هێزترن له ویستی لایه‌نێك و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ سه‌ره‌تای گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی عێراق ده‌چن.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری‌یان له عه‌بادی ده‌كرد ئێستا ڕای خۆیان گۆڕیوه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن خه‌ڵكی عێراق چیتر ئه‌و بارودۆخه قبوڵ ناكات.
عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق هۆشداری داوەتە عەبادی کە ئەگەر هەوڵەکانی بۆ چاکسازی شکست بێنێت، ئەوا متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەڵێت کە دەبێ سەرۆکوەزیران کەسێکی بێلایەن بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراقیش داوای گۆڕینی حەیدەر عەبادییان کردووە.
گه‌نده‌ڵی یه‌ك له دۆسیه هه‌ره به‌هێزه‌كانه و باس له ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له جیهاندا ده‌كرێت كه ئه‌ویش له عێراق ڕوویداوه جگه له قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌كان به ئاقارێكی نادروستدا. عەبادی داوای لە دەستەی دەستپاکی و دادگا کردووە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە بگرنە بەر کە لە کابینەکانی پێشوودا لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دۆسیەی نەوتیان خراوەتە پاڵ. چەند لێكۆڵینەوەیەك كە دوو دامەزراوەی رۆژنامەوانی ئوسترالیا و ئەمریكا ئەنجامیان داوه، تێوەگلانی چەند بەرپرسێكی عیراقی لە ئابڕوچوونێكی گەورەی پەیوەندیدار بە گرێبەستی نەوتیی عیراق ئاشكرا دەكەن و ئێف بی ئای و چەند دامەزراوەیەكی دیکەش لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان ڕایان وایە کە بانگه‌شه‌كانی عه‌بادی ته‌نها بۆ خۆدزینه‌وه بوو له فه‌شه‌لی كابینه‌كه‌ی هه‌ربۆیه داوای گۆڕینی خودی عه‌بادی ده‌كرێت، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازی، چونكه ئه‌و ناوانه‌شی كه وه‌ك پێشنیار پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردبوو له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی سەر بە نووری مالیكی بوون كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها عه‌بادی و مالیكی کاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه.




