٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک.. ئەگەر نەوت هەناردە نەکرێ، بیرەنەوتەکان کەڵکیان دەبڕێ

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، ئەگەر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە بەو شێوەیە بەردەوام بێ و چارە نەکرێ، بیرەنەوتەکان سەقەت دەبن و، کەڵکیان دەبڕێ.

سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (ئەحمەد عسکەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێشتایش ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی لوولەنەوتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوە و، لەبەر کێشەی بەغدا و هەولێر، جارێ دیار نییە کەی دەست پێ بکاتەوە."
(ئەحمەد عەسکەری) گوتیشی، بەرھەمھێنانی نەوت بەردەوامە و نەوەستاوە و، ئێستا عەمبارەکان پڕ بوونە.

سەرۆکی لیژنەی نەوت‌وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر ڕاگرتنی نەوت بۆ دەرەوە بەردەوام بێت بەو شێوەیە گرفتمان بۆ دروست دەبێت و بیرەنەوتەکان سەقەت دەبن.

دیارە ماوەیەکە بە بڕیاری حکوومەتی عێراق ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی لوولەنەوتەکەی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگیراوە، ئەمەش دوای ئەوە ھات کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەتەوە، چونکە تا نرخی نەوت نزم بوو بەغدا بێدەنگ بوو، ھیچ ھەڵوێستێکی نەبوو.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار