"با ئەمەریکا و بەریتانیا دوای سەرکەوتن لە عێراق و سووریادا باس لە شوێنانی دیکە بکەن"
__2016_04_03_h16m15s45__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- نووسەرێکی بەریتانیایی ڕەخنە لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگرێت و کارەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە عێراق و سووریا بە ناتەواو وەسف دەکات.
دوای ئەوەی فیلیپ ھامۆند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر پێویست بکات شەڕی داعش لە لوبنانیش دەکەن، ماتیاس پاریس، نووسەری بەریتانی لە بابەتێکدا لە ڕۆژنامەی تایمزی ئەو وڵاتە، ڕەخنەی لە لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گرت و وتی کارەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە عێراق و سووریا بە نیوە چڵی ماوەتەوە.
ئەو نووسەرە دەڵێت: "دەستێوەردان و تەواونەکردنی کارەکانیان لە عێراق و سووریا بووەتە ھۆی دروستبوونی چەندین کێشە لەو وڵاتانە و خەڵکەکانی تووشی مەینەتی کردووە". هەربۆیە نووسەرەکە پێی باشە "کاتێک ئەمەریکا و بەریتانیا بڕیاری دەستێوەردان بدەن کە پلانی باشیان بۆی ھەبێت".




