٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاریی 1887 خێزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، پارسێلی خۆراكیان لە كەمپی دیبەگە دابەش كرد، هەروەها لە شارۆچكەی ئاكرێ لە چەند هەڵمەتێكی جیادا پێداویستیی منداڵان بەسەر خێزانەكانی كەمپی ئاكرێدا دابەش كرا، لەگەڵ دابەشكردنی خواردنی بەیانیان لە كەمپی بەحركە.

رۆژی 3/4/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، هەستان بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر 618 خێزانی ئاوارەی كەمپی دیبەگەدا، كە هەر پارسێلێكی خۆراك پێك هاتبوو لە (برنج، زەیت، نیسك، نۆك، شەكر، خوێ، فاسۆلیا، شیر، سریلاك، دۆشاوی تەماتە، ساوار).

هاوكات لە كەمپی بەحركە لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی فرێم، دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی بەیانیانی بەسەر 856 خێزانی كەمپەكەدا دابەش كرد.

لە درێژەی هاوكاریكردنی ئەو خێزانە ئاوارانەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندین هەڵمەتی تری ئەنجام داوە، ئەویش بریتی بووە لە دابەشكردنی پێداویستیی ناوماڵ و سێت مەتبەخ و پێداویستیی خاوێنكردنەوە و شیر و پێداویستیی منداڵان و جلوبەرگی منداڵ و پیاو و ئافرەت كە‌ 6 خێزانی تازە ئاوارەی سووریا لە كەمپی ئیسیا لێی سوودمەند بوون، هەروەها لە كەمپی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆك بە هەمان شێوە دەست كراوە بە دابەشكردنی پێداویستیی پاككەرەوەی وەك (تایت، سابوون، دیتۆڵ و شامپۆ و زاهی) بەسەر 307 خێزانی كەمپەكەدا. هەر لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاكرێ و بەردەڕەش و شێخان، لە هەڵمەتێكدا پێداویستی و شیری منداڵانیان بەسەر 113 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵاندا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار