٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عادل عەبدولمەهدی: بە ناوی چاکسازییەوە، خەریکن پەرلەمان هەڵوەشێننەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وەزیری دەستلەکارکیشاوەی نەوت(عادل عەبدولمەهدی) هۆشداری دا، کودەتایەک بەسەر سیستمی حوکـمڕانی لە وڵاتدا لە ئارادایە و، زانیارییشی دا کە سەرەتای کودەتاکە بە سپی دەست پێ دەکات و بە سوور کۆتایی، ئەمە وەک ئاماژەیەک بە لێکەوتەکانی کە پەنابردنە بۆ بژاری سەربازی لە بەئامانجگەیاندنیدا.

(مەهدی) کە سەرکردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییە لە عێراق کە (عەممار ئەل‌حەکیم) ڕابەریەتی، لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی "عەدالە"ی عێراقیدا بڵاو بووەتەوە دەڵێ، ئەو میکانیزمەی کە سەرۆکوەزیران لە دیاریکردنی کاندیدی نوێ بۆ حکوومەتە تەکنۆکراتەکەی کاری پێ دەکات، "هەنگاوێکە کە عەبادی بە هۆیەوە وڵاتە دەخاتە قیرانێکی نوێوە."

(مەهدی) هەروەها دەڵێ، "بژارەکانی بەردەممان لە ئێستادا ئەمانەن: بەم شێوەیەی هەیە بمێنینەوە، کە لە ڕووی واقیعەوە ناشێ هەروا بێنێتەوە، یاخوود گۆرانکاری لە هەندێ بواردا، هەڵبەت ئەمەیش دەرگا بە ڕووی گفتوگۆدا دەکاتەوە بەوەی کە: بۆ ئەوان و خەڵکی دیکە نا، کەی ڕۆڵ بە ئەوانی ماون دەدرێ، بکەوینە قەیرانی دیکەوە بێئەوەی ئەوەی یەکەم جێ بێڵین؟، یان پەرلەمان نەهێڵین و دەستوور وەلا بنێین، وەک ئەوەی پێشنیاز کراوە!، ئەمەیش لە خۆیدا بە کودەتای سپی و دواجار بە سوور کۆتایی دێ."

هەڵبەتە ئەمە جاری یەکەمی نییە ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە باس لە کودەتا دەکات، لە وتارێکی دیکەیشیدا کە لە ٢٧ـی مانگی ڕابردوودا بڵاو بووەوە، ئاماژەی بە شۆڕش و کودەتا دابوو، بەڵام ئەوکات قسەی لەبارەی کودەتاچییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو نەک حکوومەت.

ئەوکات نووسیبووی، وڵات لە ئاستانەی کودەتا و شۆڕش و گێرەشێوێنییە؛ هەروەها گوتبووی، گەورەبەرپرسێک پێیڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ یەکێک لەو گەورەبەرسانەی خاوەن قسەیە لە گۆڕانکارییەکاندا و لێی پرسیوە، ئێوە دەتانەوێ چ بکە؟، ئەویش وا وەڵامی داوەتەوە کە، ئەوەی کە بڕیار دەدات لەسەر ئەو باوەڕەیە کە گۆڕانکاریی قووڵ و هەمەلایەنە بکرێ.. گوایە ئەویش گوتوویەتی کەواتە ئەمە دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکوومەت و ڕەزامەندیی پەرلەمانیشی پێویستە تا سەر بگرێ.. گەورەبەرپرسەکەی قسەی لە گۆڕانگارییەکاندا هەیە وا وەڵامی داوەتەوە، "بەڵی کێشە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە.. ئێستا بیر لەوە دەکریتەوە چۆن ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوەشێندرێتەوە."

ئاژانسەکان
 

هەواڵی پەیوەندیدار