٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی پەرلەمان تاوتووی كاندیدەكانی كابینەی نوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە سبەی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدەكانی حكوومەتی نوێی عێراق تاوتوو بكەن، لەبەر ئەوەی پێویستە گۆڕانكاری لە ناوەكاندا بكرێت. دەشڵێت، پێویستە كورد خۆی كاندید بۆ خۆی دیاری بكات، ئەگەرنا نابێتە بەشێك لەو حكوومەتە.

(موحسین سەعدوون)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "بڕیارە سبەی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان لیستی كاندیدانی حكوومەتی نوێی عێراق تاوتوو بكەن، بۆ ئەوەی بزانین كێن و لە كوێ هاتوون و چۆنن، دواتر بڕیاری خۆمانی لەسەر دەدەین".

(سەعدوون) گوتیشی: "ئێمە وەكو كورد لەگەڵ چاكسازیداین، بەڵام دەمانەوێت بەشداریكردنی ئێمە لە حكوومەتی عێراقدا راستەقینە بێت، ئەگەرنا ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەو حكوومەتەوە نابێت، لەبەر ئەوەی پێویستە ئێمە خۆمان كاندید دیاری كەین نەك ئەوان بۆ ئێمەی دیاری بكەن".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، كاندیدەكانی حكوومەتی نوێ سەرۆكوەزیران خۆی دیاری كردوون لە رێگەی لیژنەیەكەوە، بەڵام گۆڕانكاری لەو كاندیدانە دەكرێت، لەبەر ئەوەی هەندێك لەوانە فایلی گەندەڵییان هەیە و هەندێكیش بە كەڵكی وەزیری نایەن، بۆیە ئەمە پێویستی بە دیراسەكردن هەیە.

دەشڵێت: "پێویستە كورد خۆی كاندید بۆ خۆی دیاری بكات، ئەگەرنا ئێمە نابینە بەشێك لەو حكوومەتەی كە هیچ پەیوەندییەكی بە كوردەوە نابێت و دەنگیش بەو حكوومەتە نادەین و سەركەوتوویش نابێت بە بێ كورد".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار