٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە بەغدا قەبووڵ ناکەین بەبێ پرسی کورد بڕیار دەربکات"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ھەرکارێکی حکوومەتی عێراق لە دەرەوەی ئیرادەی کورد بێت، لای ئێمە قبوڵ نەکراوە و ڕەتی دەکەینەوە.


(ڕێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بژاردەکانی سەرۆکوەزیران بۆ کورد ئەوەیە ئەو وەزیرانەی ئێمە بەدڵمان نییە بیانگۆڕین، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچی نوێ نییە، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەدایە کە ھەموو تاقمە سیاسییەکانی حەپەساندووە لەو کابینەی پێرێ پێشکەشی پەرلەمانی کردووە؛ کەس نازانێت ئەو کاندیدانە لە کوێوە ھاتوونە و، پرس بە هیچ لایەنێکی سیاسی نەکراوە، بۆیە ھەوڵ دەدرێت تەوافقێک بکرێت لەنێوان سەرۆکوەزیران و فراکسیۆنەکاندا؛ ئەمەش بەوە دەکرێت لایەنەکان خۆیان کاندید دیاری بکەن."
(ڕێناس جانۆ) گوتیشی، ھەر کارێک لە ژێر ئیرادەی مەرکەزدا بێت و لە دەرەوەی ئیرادەی کورد بێت لای ئێمە قبووڵ نەکراوە و ڕەتی دەکەینەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار