شنگال ژماره‌یه‌ك مین و بۆمبی تر له‌ناوبران

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك له كه‌رتی شنگال ڕایده‌گه‌یێنێت تیمه‌كانیان مین و تەڵەبۆمبێکی زۆریان له شنگالدا پووچەڵ کردووەتەوە.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له شنگالدا سێ ته‌ن و نیو مادده‌ی (تی‌ئێن‌تی؛ TNT) و دوو به‌رمیلی ٢٠٠لیتری (تی‌ئێن‌تی) و بۆمبێكی 250كیلۆییی (فڕۆکەهاوێشت)ـمان پووچەڵ کردەوە."
لیوا (مه‌حموود) ده‌شڵێت: "دیارە داعش وەختی خۆی ئه‌و تەڵەبۆمب و مینانه‌ی ناوەتەوە؛ لەوەتی داعشمان لە شنگال دەرکردووە، بەردەوام خەریکی پاککردنەوەی شارەکەین."
نەشوان بەرزنجی




