"بەرپرسانی عێراق لە گرێبەستی نەوتدا، بەرتیلیان خواردووە"

بەغدا-KDP.info- لەوەتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بە ڕاپۆرت باسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی عێراقیان کردووە، سه‌رۆكوه‌زیران، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتیی ڕاسپاردووه، له‌و دۆسیه‌یه بكۆڵنەوە، چونکە بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ بەرتیلێکی زۆر لە گرێبەستی نەوتدا وەرگیراوە.
"فێرفاكس میدیا"ی ئوسترالیا و "هافینگتۆن پۆست"، به پشتبه‌ستن به هه‌زاران پۆستی ئه‌لیكترۆنی، كه له‌نێوان كۆمپانیای "یونا ئۆیل" و كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان پێ كراوه، ده‌ركه‌وتووه، به ملیۆنان دۆلار به‌رتیل، بۆ وه‌رگرتنی گرێبه‌ستی نه‌وتی، به به‌رپرسه باڵاكانی نه‌وتی عێراق دراوه.
له ڕاگه‌یێندراوێكدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یێنەوانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی، داوا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ ڕێكاره یاساییه‌كان له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر، كه لە ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوه؛ لەو دۆسیەیەدا حوسێن شه‌هرستانی، وه‌زیری پێشووی نه‌وت و وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێستای عێراقیش تۆمەتباره.
وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی باسی لێوه ده‌كات، عێراق به ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت و بڕێكی زۆر له داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دیار نامێنێت؛ له گه‌نده‌ڵیشدا، له ساڵی 2015، عێراق له كۆی 168 وڵات، ڕیزبه‌ندی 161ـه‌كه‌می گرتووه.
حوسێن شه‌هرستانی دەڵێ گوایە هیچ بەرتیلی نەخواردووە و، ئاگاداری پرسێكی له‌و جۆره نییه؛ دەیشڵێ لە سەردەمی ئەودا هیچ به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌رتیلی نەخواردووە.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و دوو ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانییه، له پۆست و نامه ئه‌لیكترۆنییه ئاڵوگۆڕپێكراوه‌كان، حوسێن شه‌هرستانی، ناوی به "مامۆستا" ئاماژه پێ كراوه.
شه‌هرستانی بۆ ڕۆژنامه‌وان گوتی: "هیچ كه‌سم نه‌بینیوه و نه‌ناسیوه كه باس له بەرتیلدانی کردبێت؛ نه به ته‌له‌فۆن، نه به دیدار و نە ئیمه‌یلی ئه‌لیكترۆنی، نه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ نه له ڕێگه‌ی كه‌سی سێیه‌مه‌وه، له ماوه‌ی ساڵانی 2010 و 2012 و ته‌نانه‌ت دواتریش هیچ كه‌سێكم نه‌ناسیوه كه ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و یه‌كه‌مجاره گوێی له‌و ناوانه‌ی ده‌بێت كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووە.
شه‌هرستانی یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له عێراق، كه حزبی ده‌سه‌ڵاته، داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، به دواداچوونی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه ناوییان له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها داوای له ڕۆژنامه‌ی "هافینگتۆن پۆست" كردووه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبدات كه له ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه پشتی پێبه‌ستوون و گوتیشی: "به گوێره‌ی یاسا هه‌موو كه‌سێك پابه‌نده به ئاشكراكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌یزانێت".




