لەبەر پەکەکە، دەڤەری سیدەکان، ١٠٠ گوندی لێ چۆڵ کراوە

سیدەکان-KDP.info- بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی سیدەكان، لەبەر شەڕی (پەكەكە) و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان و، هێرشی فڕۆکە و ئاگری تۆپخانەی توركیا، خەڵک 100 گوندی دەڤەری شارەدێی سیدەكانیان چۆڵ كردووە.
كاروان كهریم خان، بهڕێوهبهری شارهدێی سیدهكان ڕایگەیاند: "بەھۆی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا و بۆردومان و تۆپبارانكرانی ناوچەکە لە لایەن توركیاوە، نزیکەی 100 گوندی سنووری شارەدێی سیدەكانی سەر بە شارۆچکەی سۆران، لە باشووری كوردستان چۆڵ كراون."
گوتیشی: "لایەنی پەیوەندیدار و سەروی خۆیشمانمان لەو گرفتە ئاگادار كردوەتەوە؛ دیارە خۆمان پەیوەندییەکی فەرمیمان لەگەڵ پەكەكەدا نییە، ناچار لە ڕێگەی ھاووڵاتیانەوە پەیخاومان بۆیان ناردووە بەشکەم نزیكی ئاوەدانی و گوندەكان نەكەونەوە، با خەڵکەکە لەوە زیاتر سەروماڵیان تێدا نەچێ." گوڵعەلی گوندنشینێکی سنووری شارەدێی سیدەكان، بە (كوردستان24)ـی گوتووة: "فڕۆکە تا ئێستا پێنج جار ئەم گوندەیان کوتاوە؛ 'مام سلێمان'ناوێکمان هەبوو لەو بۆردومانەدا کوژرا؛ جگە لەوەش مەڕوماڵاتی زۆرمان لێ فەوتا؛ دوانزە جار گوندەكەمان چۆڵ كردووە و هاتووینەتەوە."
زوبێر ئهحمهد، یەكێكی دیكەیە لە گوندنشینەكانی ناوچەی سیدەكان گوتی: "داوامان لە پەكەكە ئەوەیە لە گوند دوور بكەونەوە، كێشەمان لەگەڵیان نییە ئەوانیش وەك ئێمە كوردن، بەڵام پێویستە لە ناو خەڵك دوور بكەونەوە." ئەوان دێنە ناو گوند و فڕۆكەكانی توركیاش بۆردومان دەكەن، ئەوە قسەی پیاوێكی گوندنشینە بە ناوی ساڵح ئهحمهد، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد: "كە ئەوە لە گوندەكان ڕوودەدات ژن و منداڵ دەترسن و ناچار گوند چۆڵ دەكرێن."
شارهدێی سیدهكان دهكهوێته باكووری ڕۆژههڵاتی پارێزگای ههولێر و سنوورە سێگۆشە دهستكردەکەی نێوان باشوور و ڕۆژههڵات و باكووری كوردستان؛ دهڤهرهكهه 250 گوندی لێیە؛ لەو چەند ساڵەدا لەبەر شەڕی پەكەكە و توركیا و، بۆردومان و تۆپباران، خەڵکەکە زۆرێکیان لێ کوژراوە و زەرەری زۆریشیان کردووە.




