بۆ ناساندنی شنگال وه‌ك شارێكی وێرانكراو، ئیمزا کۆ دەکرێتەوە

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا ده‌ڵێ، تا ئێستا زیاتر لە 50ئیمزایان کۆ کردووه‌تەوە بۆ ئەوەی شنگال وەکو شارێکی وێران‌کراو بناسرێت.
(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "خەڵکی فەللوجە ئیمزایان کۆ کردبووەوه بۆ ئەوەی شارەکەیان وەکو شارێکی وێران‌کراو بناسرێت، هه‌ڵبه‌ت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگی لەسەر درا و وەکو هه‌روایش ناسێندرا.''
ئه‌و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كه لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانه گوتیشی، ''ئێمەش وەکو کورد داوامان کرد بە ھەمان شێوە شنگالیش بە شارێکی وێران‌کراو بناسرێت، په‌رله‌مانیش داوایان لە ئێمە کرد ئمزا کۆ بکەینەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین تا دەنگی لەسەر بدرێت.''
به گوته‌ی (سلێڤانه‌یی)، هیچ لایه‌ك ئەو داواکارییەی کوردی ڕه‌ت نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پەرلەمانتاری پارتی(نەجیبە نەجیب)، زیاتر لە5 0ئیمزای کۆ کردووه‌تەوە و بڕیارە هیی زیاتریش کۆ بکاتەوە، دواتر پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکات، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و، شنگالیش وه‌ك شارێكی وێرانكراو بناسێندرێ.
بڵند ئیبراھیم




