٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێنەری ئه‌لحەكیم، چاكسازییەكه‌ی عەبادی و 'توندوتیژییه‌كه‌ی سه‌در' ده‌داته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر-KDP.info-  (بەشیر عادل گولی) دەڵێ، ئەو چاكسازیانەی (حه‌یده‌رعەبادی) ئەنجامی داون، تەنیا وتەی سەركاغەزن، چونكه‌ چاكسازی بەو خەمساردییە ناكرێت. ناشكرێت هەرسەركردەیە و بە ناوی چاكسازییەوە و بە تووندوتیژییه‌كه‌ی كێشە بخاتە سەر كێشەكانی دیكه‌وه‌.
 
(بەشیر عادل گولی) بەڕێوبەری دەزگای شەهیدی محراب و نوێنەری (سەید عەمار ئه‌لحەكیم) سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەكە (موقتەدا سەدر) و شوێنكه‌وتووانی خۆپێشاندانیان ساز داوه‌، گوایه‌ دژ به‌ گەندەڵییه‌، خۆ پێشتر چەندان كەسی رەوتەكەی لەناو حكوومەتدا بوونو و كەم تازۆر گەندەڵییان كردووە. ئاخر دەبێ ئەو تەنگژانه‌ی عێراق بە به‌رنامه‌ی رێكوپێك چارەسەر بكرێن."
 
نوێنەری (سەید عەمار ئه‌لحەكیم) گوتیشی: "جەنابی (سەید عەمار ئه‌لحەكیم) و برادەرانی ئەنجوومەنی باڵا، بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی چاكسازیدان به‌ڵام بە گفتوگۆ نەك بە هەڕەشە و خۆكیشانەوە لە حكوومەت. ناكرێت هەرسەركردەیە و بەناوی چاكسازییەوە كێشە دروست بكات و بە تووندوتیژی كێشە بخاتە سەر كێشەكانی دیكه‌وه‌، چونكە ئەوكات بە هیچ كەس چارەسەر ناكرێت."
 
(گولی) جەختیشی كردەوە: "ئەو چاكسازیانەیشی (عەبادی) ئەنجامی داون تەنیا گوتەی سەركاغەز بوونە و، تائێستا تەنها چەند كەسێكی لە پۆستەكان لاداون و چەند دانیشتنێكی كردووە، خۆ چاكسازییش بەو خەم ساردیە ناكرێت. بۆیە لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر خەڵك و چەند حزب و كەسایەتییەك خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن."
 
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار