ئۆباما هۆشداری دا: داعش ده‌ستی له چه‌كی نه‌وه‌وه‌ی گیر بێت، زۆرترین خه‌ڵك ده‌كوژێ

واشنتن-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(بارزاك ئۆباما)جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ق وایه هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی، له سووریا و عێراقدا گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر داعش زیاتر بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕێكخراوه ڕه‌نگه هێرشی هاوشێوه‌ی ئه‌وانی له به‌لژیكا و توركیا ڕوویان دا، به‌رپا بكا؛ داوایشی كرد، كار بكرێ تا ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ستی به چه‌كی ناوكی نه‌گات.
(ئۆباما) له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی وڵاتانادا ئه‌م قسانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئاسایشی چه‌كی ناوكی له واشنتن كردن و گوتیشی، ''ئه‌و به‌ره‌ڵڵایانه كه بێتوو ده‌ستیان به بۆمبی نه‌وه‌وی یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وه‌وی بگات، به دڵنیاییه‌وه بۆ كوشتنی زۆرترین ڕێژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان به كار ده‌هێنن.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا، داوایشی له سه‌رۆكه‌كانی دنیا كرد، هه‌رچی له ده‌ستیان دێ بۆ پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وه‌وه‌ییه‌كانیان بیكه‌ن و، هۆشداریشی دا، تیرۆریستان ده‌خوازن ده‌ستیان به مادده‌ی نه‌وه‌وه‌ی ڕابگات؛ گوتیشی ''ئێمه لێره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستمان دێ بیكه‌ن تا ئه‌مه ڕوو نه‌دات''، هه‌روه‌ها گوتی ''هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه‌یه.''
(ئۆباما) ڕاشیگه‌یاند، پێشكه‌وتنی به‌رچاو هه‌یه و، گوتی، 102 ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی پاراستنی مادده‌كانی نه‌وه‌وه‌ییه‌وه ڕێككه‌وتوون، ئه‌م ژماره‌یه‌یش قابیلی ئه‌وه‌یه گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێ به مه‌به‌ستی تووندتركردنی چۆنیه‌تیی به‌رگرتن له دزین و به‌قاچاخبردنی مادده‌كانی نه‌وه‌وی.
گوتیشی ''وڵاته‌كانمان كارێكیان كردووه كه ئه‌سته‌م بێ لێگه‌ڕێن تیرۆر ده‌ستی به مادده‌ی نه‌وه‌وه‌ی بگات.. مه‌ترسییه‌كانمان كه‌م كردوونه‌ته‌وه.. به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی له ئارادایه.''




