''كورد لە کابینەی نوێی عەبادیدا کاندیدی نییە؛ ئه‌وانی ناویان هاتووه، نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان ده‌كه‌ن''

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، هێشتا لایه‌نی كورد ھیچ کاندیدێکی پێشکەش نەکردووە و، ئەگەر مافی کوردیش نەدرێت، ئه‌وا فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان دەنگ بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق نادەن؛ جەختیشی کردووە، ئەو کوردانەی ناویان لە کابینەی نوێی (عه‌بادی)دا ھاتووە گوزارشت لە کورد ناکەن.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدین)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق پێشکەش کراوە و چاوەڕێی ڕای لایەنە سیاسییەکان کراوە، هه‌ڵبه‌ت هێشتا کورد ڕای فه‌رمیی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه، ئێمه‌یش چاوەڕێی سەرکردایەتیی خۆمان دەکەین.''
گوتیشی، ''نازانین ئەو دوو کەسە کورده كێن كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه، بەڵام هێنده ده‌زانم كه نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی کورد له به‌غدا ناكه‌ن''، ڕوونی كرده‌وه، ''ئەوانەی ناوی خۆیان پێشکەش کردووە، وەک ھاووڵاتی حیسابیان بۆ ده‌كرێ، چونکە لیژنەیەک ناوەکانی دیاری کردوون، کە کوردی تێیدا ئه‌ندام نەبووە.''
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، ''ئێمە دەنگ بەو کابینەیە نادەین ئەگەر رای سەرکردایەتیمانی لەگەڵدا نەبێت و مافی کورد نەدرێت.''
10رۆژ دیاری كراوه بۆ ئەوەی لایەنەکان رای خۆیان دیاری بکەن، بەڵام وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، رەنگە کاتی زیاتری بوێت.
بڵند ئیبراھیم




