ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به بۆنه‌ی سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، تیرۆریستان به تاوانكارییهكانیان گورزێكى گه‌وره‌یان كولتوورى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له ناوچه‌كه داوه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانكه‌ى ئارامى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌مێنێته‌وه و، ڕۆڵه‌كانى كورستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، تیرۆریستان له‌ناو ده‌به‌ن و سه‌رده‌كه‌ون.
ده‌قی په‌یامی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان:
سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، به گه‌رمى له ته‌واوى خوشك و برایانى ئاشوور كلدان سریان له كوردستان، عێراق و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیواى ساڵێكى خۆش، ئارام و پڕ له كامه‌رانییان بۆ ده‌خوازین.
هیوادارین جه‌ژنى كۆتاییهاتنى هه‌موو ناخۆشییه‌كان و شكاندن و له‌ناوبردنى تیرۆریستان بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو خوشك و برایانى ئاواره‌ى مه‌سیحى و ته‌واوى ئه‌و ئاوارانه‌ى له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینه‌كان، ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن، به سه‌ركه‌وتوویى و سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
تیرۆریستان به تاوانكارییهكانیان گورزێكى گه‌وره‌یان كولتوورى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان له ناوچه‌كه داوه، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لانكه‌ى ئارامى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌مێنێته‌وه و، ڕۆڵه‌كانى كورستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه، تیرۆریستان له‌ناو ده‌به‌ن و سه‌رده‌كه‌ون.
دووباره سه‌رى ساڵى ئاشووریى بابلى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوومان له سایه‌ى سه‌ركه‌وتن و ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرییه‌كى یه‌كجاریدا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31.3.2016




