نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ گۆڕانی سنووره‌كان له كوێدا ده‌وه‌ستێ؟

هه‌ولێر-KDP.info- نووسه‌ری سعوودیایی و شرۆڤه‌كاری سیاسی (عبدالرحمن الراشد) له وتارێكیدا بۆ ماڵپه‌ری (إیلاف)ی عه‌ره‌بی، باس له گۆڕانی نه‌خشه‌ی سنووره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كات و، له وتاره‌كه‌یدا دەنووسێت: سنووره‌كان نابنه به‌ربه‌ست له بەردەم گۆڕانكاریی نه‌خشه‌ی سنووره‌كان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. باسی ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتنی وڵاتی نوێ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هه‌ندێك وڵاتیش ده‌كات و، نووسه‌ر پێی وایه ئه‌وه‌ی ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو ده‌دات، ململانێیه‌كی ڕاستەقینەیە له پێناو هه‌یمه‌نه و فراوانبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌مه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به ویستی گەلانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گۆڕانکاری.
له به‌شێكی دیکەی نووسینه‌كه‌یدا نووسه‌ر وته‌یەکی (كۆندا لیزا ڕایس) وەبیر دێنێتەوە کە بووه جێی سەرنجی زۆری ناوەندەکانی میدیا و سیاسییه‌كان، كاتێك باسی "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ"ی کردبوو. له كاتێكدا لوبنان له سالی 2006، له‌ژێر بۆردوومانێکی سه‌ختی ئیسرائیل‌دا بوو.
دواتر (عبدالرحمن الراشد)، دێته سه‌ر شه‌پۆلی شۆڕشه‌كانی (به‌هاری عه‌ره‌بی) و به‌هێزبونی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای وڵاتان له ڕێگه‌ی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و پێی وایه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان (جۆن كێری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمه‌ریکا و (سێرگەی لاڤرۆف) هاوتا ڕووسیاییه‌كه‌ی خۆی كه به ڕێكکه‌وتنی (كێری - لاڤرۆف) ناوی ده‌بات، جێگه‌ی ڕێكکه‌وتننامه‌ی (سایكس - پیكۆ)ی گرتووەته‌وه كه یه‌كه‌میان بۆ دابه‌شكردنی پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو كه پێی ده‌گوترا پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی ئه‌ورووپا، دووه‌میشیان پاشماوه یان میراتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نه‌خۆش دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له‌م وتاره‌دا نووسه‌ر ئاماژه بۆ دروستبوونی داعش یان به واتایه‌كی دیکە به‌هێزتربوونی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، كه دواتر له‌ژێر ناوی (داعش)دا درێژه‌یان به پرۆسه‌ی وێرانكاریی وڵاتان و بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی دا، ئەو ده‌ڵێت: "داعش بزووتنه‌وه‌یه‌كی وێرانكه‌ره نه‌ك دروستكه‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش فه‌شه‌ل بێنێت و نه‌مێنێت كار ناكاته سه‌ر ڕاوه‌ستانی پرۆسه‌ی گۆڕانکاری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی و سنووره‌كان ڕووداوێكی حه‌تمییه و هه‌ر ڕوو ده‌دات.
الراشد، له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا پێی وایه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سووریا پرۆسه‌یه‌كی قورسه و باس له هه‌وڵ و لێدوانه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ده‌كات له‌باره‌ی دابه‌شبوونی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی كوردی و سوننی و شیعی. هه‌روه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێژووی ڕێكکه‌وتتنامه‌ی سایكس - پیكۆ، كه بووه هۆی دروستبوونی عێراقێكی نوێ به هه‌وڵی به‌ریتانیا و سنووره‌كانی عێراقی فراوان كرد تا هه‌رێمی كوردستانیشی پێوه لكێنرا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كورده‌كان به عه‌ره‌بی قسه نادوێن.
به ڕای نووسه‌ر، به‌رژه‌وندیی وڵاتانی هاوبه‌ش مانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس - پیكۆیه وه‌ك خۆی، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دروست ده‌كات، ته‌نیا سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانی عێراق نه‌بێت وه‌ك حاڵەتێکی تایبەت.




