٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھۆڵەندا هاوکاریی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هۆڵەندا-KDP.info-  ھۆڵەندا لە ڕێگای بەرنامەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، بڕی ٥ ملیۆن یورۆ تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ 31/3 لە بەغدا و لە ڕێورەسمی واژۆکردنی ئەو بەخشینەدا، بەڕێوەبەری بەرنامەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان (یو.ئێن.دی.پی) ڕایگەیاند: "٥ ملیۆن یۆرۆی تەرخانکراوی هۆڵەندا بۆ بووژانەوەی ژێرخانی مەدەنی و ئابووری، گەڕانەوەی پەنابەران و بەگەڕخستنەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت خەرج دەکرێت".

لیس گراند ، بەڕێوەبەری (یو.ئێن.دی.پی) لە عێراق وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی نالەباری سەدان ھەزار ئاوارە کە چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی داعشەوە بە سەختی کاول کراون، ئەو هەڵوێستەی حکوومەتی ھۆڵەندای بەرز نرخاند.
 

هەواڵی پەیوەندیدار