٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەریتانیا پەرە بە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کونسوڵی بەریتانیا باس لە کاروچالاکییەکانی کونسوڵگەرییەکەی دەکات لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و کەلتووری و پەروەردەیی و مرۆیی کە کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا..دەیشڵێ، حەفتەی دابێیش تیمی شانۆی جیهانیی بەریتانیا بۆ نمایشکردنی شانۆگەری هاملێت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ناساندنی زیاتری مێژو و کەلتووری ئەدەبی ئینگلیزی کە زۆربەی قوتابی و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵیدا ئاشنان.

لە چوارچێوەی کارەکانی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ نێردە دیپلۆماتەکان لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت بە یاوەری شاندێکی فەرمانگە سەردانی کونسوڵگەریی گشتیی بەریتانیایان لە هەرێم کرد و لەلایەن ئەنگەس مەکی کونسوڵی گشتیی بەریتانیاوە پێشوازییان لێ کرا.

لە دیدارێکدا کە خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەیش لەوێ بوو، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی بەریتانیا کرد لە هاوکاری و پشتگیرییان لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکان و ئێستاش پشتگیرییەکانی بەردەوامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش ئەمەش بەڵگەی پەیوەندی و پتەویی نێوان هەردوو لایە.
بوونی کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و هاتنی شاندە فەرمیەکان فاکتەرێکی تری پردی پەیوەندیەکانە. سوپاسی وڵاتی بەریتانیای کرد بۆ پشتگیری لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی دابینکردنی پێداویستیەکان و خولی ڕاهێنان. هاوکات هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران جێگەی پێزانینە.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە باسی لە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کرد بە تایبەتی قەیرانی ئابوری و خەباتی هێزەکانی پێشمەرگە دژی گروپی تیرۆریستی داعش و داوای پشتگیری بەردەوامی بەریتانیای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.

هەروەها هاوکاری لە بواری پێشکەش کردنی زەمالاتی خوێندن و بیناکردنی تواناکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی.
لە بەرامبەردا ئەنگەس مەکی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاسی ئەو سەردانەی کرد و باسی لە کاروچالاکییەکانی کونسوڵگەری کرد لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و کەلتوری و پەروەردەیی و مرۆیی کە کار دەکەن بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکانیاندا حەفتەی داهاتوو تیمی شانۆی جیهانی بەریتانی بۆ نمایشکردنی شانۆگەری هاملێت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ناساندنی زیاتری مێژو و کەلتوور و ئەدەبی ئینگلیزی کە زۆربەی قوتابی و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵیدا ئاشنان.

هەروەها کونسوڵ ئاماژەی کرد کە بریتیش‌کاونسڵ لە نزیکەوە لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکات لە بواری پەرەپێدانی بەرنامەکانی خوێندندا.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا هەردوو لا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەرنامەی هاوبەشی کارکردن بەیەکەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار