عەبادی وەزارەتە سیادییەکانی نەگۆڕیوە؛ پەرلەمان پەسەندی دەکات

بەغدا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاندووە هەتا پانزە بیست ڕۆژی دی، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان دەگۆڕێ.
عه‌بادی له وتارێكدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی له ١٦ وه‌زاره‌ت پێك دێت و، لە وەزارەتی به‌رگری و ناوخۆ نەبێت، وەزارەتەکەی دیکەیانی گۆڕیوە .ڕوونیشی كرده‌وه، بە پانزە بیست ڕۆژ، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان دەگۆڕم. ئەوەندەی زانرابێت، عه‌بادی لەگەڵ دەستیدا کارنامە (سی‌ڤی)ـی ١٤ کاندیدی وەزیراتیی ڕادەستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه.
عه‌بادی به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چاكسازییه‌كانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، لیستی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كانی عه‌بادی، گۆڕینی 7 وه‌زیره و هیچ كام له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان لەو لیستەدا نییەن. وه‌زاره‌تی داد، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، گواستنه‌وه، ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئەو پێنج وەزارەتە، وەزیری تازەیان بۆ دیاری کراوە.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بە‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بادی خۆی بواردووە له ده‌ستكاریكردنی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان، ئاخر حزبی ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی پێداگرن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان.وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، هیچ کامێکیان دەستکاری ناکرێن.
دیارە پێشتر عه‌بادی بە بێدەنگێک له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی کردبوو. ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و خەڵکی عێراقیش تینیان بۆ عەبادی هێنابوو؛ دەنگۆیش داکەوتبوو گوایە عەبادی خۆی پایدۆس دەکا و، دەست لەکار دەکێشێتەوە.
په‌یامنێری كوردستان24، له هۆڵی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە، ڕایگه‌یاند، كه‌سایه‌تی و سه‌رچاوه نزیكه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وای دەبینن عه‌بادی ده‌ست له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بكێشێته‌وه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌كادیمی بیه‌وێت سه‌رۆكایه‌تیی كابینه تازەکەی حكوومه‌ت بكات. تاقمی 'حه‌ل' له دانیشتنە چاوه‌ڕوانكراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كشاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یێنەوانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كردووه، كه ناوی لیستێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی عه‌بادی ده‌یه‌وێت بیانگۆڕێت ده‌داته ده‌ست سه‌رۆكایه‌تئی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانەوە. لە ٣٢٥ نوێنەرەکەی پەرلەمانی عێراق 285یان به‌شدارییان له دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا كردووه و دەنگیان دا کە چاکسازییەکان دەبێ پەسەند بکرێن.
خەڵکی به‌غدا چاوه‌ڕوانە و، خۆپیشاندانی سه‌درییه‌كانیش به‌رده‌وامه؛ ئه‌مڕۆ ناوچەی سەوز، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی داخرابوو.به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به به‌غدای پایته‌ختدا بڵاو بوونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز داخراون.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ژماره 21ی ئه‌م خوله‌ی خۆی کرد؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له‌و دانیشتنەدایە و، چاكسازییه‌كەی ڕاگەیاندووە. پەرلەمانی عێراقیش چاکسازییەکەی پەسەند کردووە.




