٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەمەریکاییەکان لەگەڵ ئەشکەنجەدانی تیرۆریستانن"

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  بەشی زیاتری ئەو ئەمەریکییانە کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکدا کردبوو لەگەڵ ئەشکەنجەدانی تیرۆریستان و گومانلێکراوەکان بوون بۆ وەرگرتنی زانیاری لێیان.

 لە ڕاپرسییەکی ئاژانسی  ڕۆیتەرز / پیسۆس، بەشی زۆری ئەمەریکاییەکان پێیان باشە گومانلێکراوان و تاوانبارانی تیرۆر ئەشکەنجە بدرێن، بۆ وەرگرتنی زانیاری لێیان.

 زۆربەی دانیشتووانی نەیجیریاش ھەمان داوایان ھەیە، ئەو وڵاتەی کە زۆرترین هێرشی سەربازی بۆ سەر هاووڵاتیانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 ڕای خەڵک بە زۆری دوای ئەو ھێرشە تیرۆریستییانەی دوایی هات کە لە چەند شوێنێکی جیهاندا بەتایبەتی لە ئەوروپا ئەنجام دران.

دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بابەتی ئەشکەنجەدانی گومانلێکراونی  تیرۆری خستە بەر ڕای گشتی وەک پروپاگەندەیەک لە ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی خۆی و بەوەش بەرەوڕووی ڕەخنەی توندی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەمەریکا بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار