حکوومەتی چیک ڕاھێنەری فڕۆکەوانی ڕەوانەی عێراق دەکات
__2016_03_31_h18m28s21__HK.jpg)
چیک-KDP.info- لە چوارچیوەی ھاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە دژایەتیکردنی تیرۆر، چیک ڕاھێنەری فڕۆکەوانی ڕەوانەی عێراق دەکات.
حکوومەتی چیک ڕازی بووە لەسەر پلانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بۆ ناردنی 35 ڕاھێنەری فڕۆکەوان بۆ عێراق بۆ ئەو فڕۆکانەی کە دەستکردنی چیکن.
ئاژانسی چیک لە زاری مارتن سترۆپنسکی، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە "تیمەکەیان لە مانگی حوزەیراندا دەستبەکار دەبن و هەتا ساڵی 2018 لەوێ دەمێننەوە . ئەمەش بەشێکە لە ھاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە داعش.




