ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی (٥+١) لە ھەڕەشەدایە

واشنتن-KDP.info- لە واشنتۆن کۆنگرەی لووتکەی وڵاتان بۆ چەکی ئەتۆمی دەبەسترێ، ڕووسیا ئامادەی ئەو کۆنگرەیە نابێ.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە لە کۆتایی ئەم حەفتەیەدا، کۆنگرەی باڵای وڵاتان بۆ چەکی ئەتۆمی لە واشنتۆن لە نزیک کۆشکی سپی بەڕێوە دەچێت کە 50 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان و هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداریی تێدا دەکەن.
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە کۆتایی ئەو کۆنگرەیەدا، 17 دەوڵەت، پابەندی خۆیان بە پاراستنی ئاسایشی جیهان لە چەکی ئەتۆمی ڕادەگەیەنن . وتیشی "بە بەشدارینەکردنی ڕووسیا، مۆسکۆ دەرفەتێکی گەورەی لەدەست دەچێت."
بڕیاریشە لە پەراوێزی کۆنگرەی لووتکەی وڵاتان بۆ چەکی ئەتۆمی لە واشنتۆن، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا چاوی بە هاوتای چینیی خۆی بکەوێت بۆ گەیاندنی پێزانینی واشنتۆن لەهەمبەر ھەڵوێستی پەکین بەرامبەر بە تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوور.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمەریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا وەك ئەندامانی گرووپی (٥+١) کە ڕێککەوتنامەیان لەگەڵ ئێران مۆر کردووە لەپێناو ڕێگری لە فراوانبوونی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە و لەبەرامبەردا بەشێک لە سزا نێودەڵەتییەکانی سەر تاران ھەڵبگیرێت.
ئەو سێ وڵاتە، سکاڵانامەیەکیان داوەتە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و داوای ھەڵوێستی نێودەوڵەتییان کردووە لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دەدەن.
لەم ماوەیەشدا ھەردوو وڵاتی ئێران و کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکیی خۆیان ئەنجام داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت ئەمەریکا پێداگری دەکات لەسەر ڕاگرتنی تاقیکردنەوە مووشەکییەکان.




