٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمەریكا كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداوە دەگوازێتەوە بۆ هەولێر"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا ژمارەیەك لە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا گواستەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

 

 لە بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسییەكانی بەغدا، بەتایبەت مانگرتنی لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا، و بە مەبەستی پاراستنی گیانی كارمەندەكانی لە ئەگەری هەرچەشنە ڕووداێك، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوز دەستی كرد بە گواستنەوەی كارمەندەكانی بۆ هەولێر. سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویستووە ناوی بڵاو بكرێتەوە، بە سایتی هەواڵی مەعلومەی ڕاگەیاندووە كە ئەمریكا نیگەرانە لە هاتنە ناوەوەی مانگرتووانی لایەنگری سەدر بۆ ناوچەی سەوز كە ژمارەیەك باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی و یەك لەوان ئەمریكای لێیە.

هەر لەو بارەیەوە، جۆزێف دانفۆرد، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا پێشنیاری بە باراك ئۆباما سەرۆكی وڵاتەكەی كردووە لەپێناو پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق زیاتر بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و لایەنگرانی لە ناوچەی سەوز دەستیان داوەتە مانگرتن و هۆشدارییان دابووە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و ئاڵوگۆڕ لە كابینەی حكوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار