٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"کشانەوەی ڕووسیا دابەشبوونی فیدراڵییانەی سووریایە"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  شڕۆڤەکاری سیاسیی ئیسرائیلی، کشانەوەی ڕووسیا لە خاکی سووریا وەک دەستپێکێك بۆ دابەشبوونێکی فیدراڵییانەی سووریا ناودەبات.

 

گەورە شڕۆڤەکاری سیاسیی ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیلی، ڕای وایە کشانەوەی ڕووسیا لە خاکی سووریا دەستپێکی دابەشبوونێکی فیدراڵییە لەو وڵاتە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەوە خاڵی بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا و ئیسرائیلە دەربارەی داهاتووی سووریا وەک لە سەر زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی ڕیفکۆڤ هاتووە.

بەگوێرەی بیرۆکەی ڕووسیا، ئەوە کورد و عەلەوییەکانن کە دەبنە خاوەنی هەرێمی خۆبەڕێوەبردنی خۆیان. ئەو شرۆڤەکارە، بێدەنگیی ئەمەریکا لە بەرامبەر پلانی ڕووسیا و پاڵپشتیی ئیسرائیل لەو بیرۆکەیەی بۆ نەبوونی پلانێکی ئەمەریکایی بۆ چارەسەری داهاتووی سووریا گەڕاندەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار