٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێكی ئەمەریكایی: كورد شایەنی دەوڵەت و سەربەخۆییە

سەرچاوە: KDP.info
 
واشنتن-KDP.info- (هاڕۆڵد رۆد) بەرپرسی پێشووی كاروباری توركیا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ده‌ڵێت، گەلی كورد شایەنی دەوڵەت و سەربەخۆیین، بەڵام ئەگەر پێكەوە بە یەكگرتوویی كار بكەن، خێراتر دەگەنە ئەو ئامانجە. دەشڵێت، كورد شایەنی ئەوەن چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن.
 
(هاڕۆڵد رۆد) گوتی: "ئەمە پەیوەندی بەمەوە نییە جیهان چی دەڵێت‌، پەیوەندی بەوەوە هەیە كورد لەم بارەیەوە چی دەكات، بەداخەوە كورد لە مێژووی خۆیدا رووبەڕووری چەندین شەڕی لەگەڵ یەكتردا بوونە‌تەوە، ئەگەر بەیەكەوە باشتر كاریان بكردابا، دەرفەتی زیاتریان دەبوو و خێراتر دەگەییشتن بە سەربەخۆیی".
 
(رۆد) هەروەها گوتی: "نزیكەی 40 تا 50 ملیۆن كورد لە دنیادا هەیە، ڕاستیت دەوێت تا ئێستا نازانین كورد چەند ملیۆن كەسن، بەڵام كورد شایەنی دەوڵەتن، شایەنی ئەوەن بڕیاردەر و خاوەنی چارەنووسی خۆیان بن. گرینگ نییە وڵاتانی جیهان پێیان باشە یان نا كورد دەوڵەتیان هەبێت، جێی بایەخ نییە. گرینگ ئەوەیە كورد چی دەوێت نەك وڵاتان چییان دەوێت".
 
ڕوونیشی كردەوە: "نابێت كورد ئامانجەكەی خۆی لە بیر بكات. من دەڵێم بژی كوردستان و بژی سەربەخۆیی".
 
كوردستان24
 

هەواڵی پەیوەندیدار