عەبادی، ناوی وەزیرەكان پێشكەش دەكات.. كوتلە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەدان

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت و، (حەیدەر عەبادی)ـیش بڕیارە ناوی وەزیرەكان پێشكەش بكات، بۆ ئەم پرسەیش كوتلە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەدان.
(بەنگین شەوكەت عابد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و لە بڕگەی یەكەمی كارنامەكەیشدا هاتووە، بڕیارە سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) ئامادە بێت و ناوی وەزیرەكان پێشكەش بكات.
(عابد) گوتیشی: "وەكو فراكسیۆنی زەرد كۆ بووینەتەوە و ئێستایش كوتلە كوردستانییەكان هەموومان لە كۆبوونەوەداین تا یەكهەڵوێستیی خۆمان نیشان بدەین بەوەی كە یان هەموومان پێكەوە دەنگ دەدەین، یان بەیەكەوە دەردەچین".
نەشوان بەرزنجی




