کەرکووکییەکان: "نابێ لە بەغدا قەبووڵ بکرێ؛ دەبێ نەوت هەناردە بکرێتەوە"

هه‌ولێر-KDP.info- بیست ڕۆژ زیاتره به‌غدا به‌بێ هیچ هۆكارێكی ته‌كنیكی، بە بڕیارێک هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له نه‌وتەڵانی باكوورەوە ڕاگرتووە؛ به‌رپرسان و خەڵکی شاری كه‌ركووكیش لەو بڕیاره‌ی به‌غدا دڵگرانن و، دەڵێن نابێ لە وەزارەتی نەوتی عێراقی قەبووڵ بکەن.
فوئاد حوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌وگاز له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌كه‌مانەوە به‌دواداچوونێكی زۆر وردمان كرد له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه سێ نه‌وتەڵانی لێیە؛ هەرسێانەکەیان نەوتیان لێ هەڵدەهێنجن کەچی هەناردەی ناکەن! بەودا زانیمان ئه‌م بابه‌ته ته‌كنیكی نییه به‌ڵكو سیاسیه و ده‌گەڕێته‌وه بۆ كێشەکەی نێوان به‌غدا و هه‌رێم؛ ئەو ڕاگرتنە هەر بۆ ئەوەیە زۆر بۆ حکوومەتی کوردستان بهێنن هەتا نەوتەکەی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات؛ بێجگە لەوەیش دەیانەوێ تاکە سەرچاوەی داهاتی دەرەکیی هەرێم وشکەوە بکەن تا باری کوردستان قورس‌تر بکەن؛ به بۆچوونی خۆم لێكنزیكبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنێك هه‌بوو له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووکدا، بەو گوێرەی بڕیارە حكوومه‌تی هه‌رێم 10ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار بدات به كه‌ركووك؛ دیارە ئەگەر ئەو پارەیە نەبێ، ئه‌ركی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك قورس‌تر ده‌بێ، چونكه نزیكه‌ی هه‌زار پرۆژه‌مان هه‌یه و پشتمان به پاره‌ی پترۆدۆلار به‌ستبوو."
فوئاد حوسێن ڕاشیگه‌یاند: "سیاسه‌تی نه‌وتی عێراق به داخه‌وه سه‌ركوتوو نه‌بووه؛ سیاسه‌تێك بووه به‌تایبه‌ت بۆ شاری كه‌ركووك ده‌ڵێم كه نه‌وتی ئه‌و شاره خزمه‌تی به هه‌موو عێراق كردووه به‌ڵام هیچ حكوومه‌تێکی ئەو عێراقە نه‌یتوانیوه و نەیویستووە پاداشتی خه‌ڵكی كه‌ركووك بده‌نه‌وه؛ بەشی کەرکووک هەر ژینگەی پیس و کەشوهەوای نالەبار بووە؛ نابێت سیاسه‌تی نه‌وت تێكه‌ڵ به قووتی خه‌ڵك بكرێ، ئەو نەوتە تاكه داهاتی ئه‌و خه‌ڵكه‌یە."
(مه‌ریوان كه‌مال) له شاری كه‌ركووکەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه حكوومه‌تی ئێستای عێراق بەوانەی ئەوسایشەوە نە سیاسەتکردن دەزانن نە ئابورییەکەیشیان پێ بەڕێوە دەچی؛ حكوومه‌تی عێراق زۆر تاك لایه‌نانه و مه‌ركه‌زیانه دیه‌وێت ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ خۆی قۆرخ بكات، کەچی سیسته‌می عێراق فیدراڵه و هه‌رێمی كوردستانیش به پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری كراوه، به‌ڵام بەغدا هەر لەسەر بەزمەکەی جارانیەتی."
مه‌ریوان كه‌مال گوتیشی: "بڕیارەکەی به‌غدا، سیاسیه و ده‌یه‌وێت باری هه‌رێم قورس‌تر بكات؛ کەچی كه‌ركووك، هەر پێشمه‌رگه دەیپارێزێت و، بەو بڕیارە کەرکووک و هەرێمی کوردستانیش زەرەر دەکەن، جا ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر توند لە بەغدا بێتە دەنگ. ئه‌نجوومه‌ن و ئیداره و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییەکانی شاری كه‌ركووك دەبێ هەڵوێستێكی ڕوونتریان هه‌بێت و، به هیچ شێوه‌یه‌ك لە بەغدا و، وەزارەتی نەوتی عێراقی قه‌بووڵ نه‌كه‌ن؛ بەغدا ئەگەر ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ بچێتە سەر، ڕەنگە بڕیاری تاكلایه‌نەی سه‌ربازییش بدات و، بەزمی دیکەیش بنێتەوە."
(دیلان خالید) له شاری كه‌ركووكەوە بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای بڕینی مووچە و بودجەی هەرێم لە لایەن به‌غداوە، ئاراستەکان شێوان و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی بەرەو ئاقارێکی دیکە ڕۆێشت؛ گومانی تێدا نییە کە کەرکووک و کەرکوکییەکانیش بێبەش نەبوون لەم پەراوێزخرانەی بەغدا پێیانی کرد؛ بێجگە لەوەی پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە و پەرپێدانی ئابووری پەکی کەوتووە، مووچە و قووتی خەڵکی کوردستانیان بە ئاشکراو بە بەرچاوی چاودێران و ڕێکخراو و میدیا جیهانییه‌كانەوە بڕیوە! ڕای من وایە بەغدا لەوە چاکتر نابێت و، واز ناهێنێت؛ کەواتە با بە پەلە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بگەڕێنینەوە ئامێزی کوردستان و، حکوومەتی هەرێمیش گشت پەیوەندییه‌کی بپچڕێنی لەگەڵ حکوومەتی عیراقدا و، سەربەخۆییەکە ڕابگەیێنێت."
نه‌شوان به‌رزنجی




