٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەو چاكسازییەی عەبادی دەبێتە هۆی تێكدانی شەراکەتی حەقیقی"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ لایەنێكی سیاسیی دژی چاكسازی نییە، پێش هەموو لایەنێك، لایەنی كوردی، بەڵام ئەو چاكسازییەی عەبادی دەبێتە هۆی  تێكدانی شەراکەتی حەقیقی، ئەوەیش بۆ ئێمە جێگەی مەترسییە.

 

(ڕێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەوەندەی شەراکەت و پێكەوەژیانی سیاسیمان لەو عێراقەدا پێ گرنگە، ڕەنگە ئەوەندەمان پێ گرنگ نەبێ چەند كورسی و پۆست و وەزارەتمان بەر دەکەوێ، بەڵام ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەكرێ سەبارەت بە ئێمە وەك كورد، پێی قایل نینە؛ دیارە هیچ لایەنێكی سیاسی دژی چاكسازی نییە، بە تایبەت كورد، ئێمە لەگەڵ چاكسازیداینە، بەڵام ئەو چاكسازییە دەبێتە هۆی  تێكدانی شەراکەتی حەقیقی، ئەوەیش بۆ ئێمە جێگەی مەترسییە، چونكە لەسەر بنەمایەك ئێمە ئەو هەنگاوەمان ناوە كە پێكەوە شەریك بین لە عێراقدا، ئەگەر شەریكاتیی ئێمەیان پێ قەبووڵ نەكرێ، ئەوكات ئێمە ئامادە نین هیچ دەستپێشخەریەك بكەین."

 گوتیشی: "بێگومان كاتێك ئێمە شەریكی پرۆسەی چاكسازی نەبین، خەڵك بیەوێت بێ ئەوەی گفتوگۆ بكات، بێ وەرگرتنی ڕای كورد، بە كەیفی خۆ بڕیار بدات و گۆڕانكاری بكات، لە جیاتی ئێمە وەزیر دابنێن و لە جیاتی ئێمە بڕیار بدەن، ئەوە کەی شەراکەتە!؟ حەیدەر عەبادی دەیەوێت وەك ڕژێمی پێشوو مۆدێلەکەی  تەها یاسین ڕەمەزان  دووبارە بكاتەوە؛ ئەو شتەمان پێشتر بینیوە و لای ئێمە جێگەی قەبووڵ نییە."

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار