''ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمیی 'گه‌وره‌تر له به‌غدا'یش له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌به‌شه‌وەیه''

شنگال-KDP.info- دیارە جێگری فەرماندەی (یەبەشە) گوتوویەتی "هێزی ئێمە گرێدراوی عێراقە نەك هەرێمی كوردستان؛ بووینەتە بەشێک لە سوپای عێراق و، فەرمان لەوێوە وەردەگرین"! نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی و فه‌رمانده‌پێشمه‌رگه كوردێکی ئێزدیش ده‌ڵێن: "یەبەشە وا دەکەن لە کوردبوونیان بکەوینە گومانەوە؛ لەبەر پاره و ده‌ستكه‌وت ده‌یانه‌وێ گه‌ل و خاك ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن؛ ده‌زانین ئه‌جێندایه‌كی هه‌رێمیی 'گه‌وره‌تر له به‌غدا'یش له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌به‌شه‌وەیه و، قسه‌ی له خۆیان گه‌وره‌تر دەکەن؛ ئەوان بۆ ئێزدییه‌كان كار ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی خۆیان له شنگالدان."
(شێخ شامۆ) په‌رله‌مانتاری كوردانی ئێزدی له فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "یه‌به‌شه لایه‌نە سیاسییەکی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه و، بە داخەوە مەرامی حه‌شدی‌شه‌عبییەکان جێبەجێ دەکەن له شنگالدا؛ سیاسه‌تی به‌غدایان گرتووەتە بەر؛ ئه‌وانه خه‌ڵكی بیانین هاتوونه‌ته شنگالەوە و، بە زەبری پارە کۆمەڵە کەسێکیشیان خستووەته گه‌ڵ خۆیان.
به ناوی شنگالەوە قسه ده‌كه‌ن و سه‌نگێگی گه‌وره‌یان داوه‌ته خۆیان كه شتی وا نییه؛ شنگالی هەرگیز له كوردستان جودا نه‌بوونه و نابن؛ ئه‌و شنگاله‌ی چه‌ندین جار لە سای بەغداوە زڵمی لێ كراوه، یه‌به‌شه ده‌یه‌وێت دیسان بیخاتەوە بەر دەستی به‌غدا! دیارە ئه‌جێندا هه‌رێمییەکی گه‌وره‌تر له به‌غدایش له پشت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌به‌شەوە‌یه، بۆیە ئاوا قسەی گەورەتر له خۆیان دەکەن؛ به‌غدا هەر بۆ ئاژاوەنانەوە لە شنگال پاره‌یان پێ ده‌دات."
(شێخ شامۆ) ڕاشیگه‌یاند: "فه‌رمانده‌ییه‌كی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ده‌ستی (سه‌رۆك بارزانی) له شنگال دامه‌زراوه؛ خاوه‌نی 8 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی شنگالییه و، ئه‌ركی به‌رگری لە شنگالیان گرتووەته ئه‌ستۆ؛ ئاوارەی شنگالی و قوتابخانه‌ی كه‌مپه‌كان هه‌مووی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕەێوه‌ی ده‌بات و، مووچه‌یان پێ ده‌دات، ئه‌ی ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن بۆ نایکەن! به‌ڵام دیاره یه‌به‌شه مه‌رامی سیاسیی خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت شنگالیش هه‌روا چۆڵ بێت و، بیکەنە قەندیلێکی دی بۆ خۆیان و، ئه‌و ئه‌جێندایه بەڕێوە ببەن وا پێیەوه گرێ دراون؛ ئه‌وانه بۆ ئێزدییه‌كان كار ناكه‌ن به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی خۆیان له شنگالدا دایانکوتاوە؛ ئەو بارو‌دۆخە سه‌ربازییەی سنووری شنگالیان قۆستووەته‌وه و، لەو شه‌ڕوهەرایەی داعشدا خۆیان داسەپاندووە؛ کەینێ شنگال شەڕی لێ نەما، ڕیفراندۆم دەکرێ و شنگال بە یەکجاری دەگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان و، ئەوانیش دەبێ بڕۆنەوە؛ شنگالییه‌كان لێیان قه‌بووڵ ناكه‌ن."
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "شنگالییەکان چاک ده‌زانن به درێژایی مێژوو، له بنده‌ستی و ڕاگوێزران و كومه‌ڵكوژی نەبێ خێروخۆشییان له عێراق نه‌دیوه؛ کێ ئەو نەهامەتییەی بەسەر شنگالدا هێنا؟ مەگەر هەر ئەو کۆمەڵە عارەبە نەبوون وا کەوتنە گەڵ داعش!"
(قاسم سمێل) لە فه‌رماندەکانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئێزدییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هه‌موو خه‌ڵكی شنگال ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆمان كراوه له چیای شنگال و لە ناو شنگالیشدا، لە لایەن (سه‌رۆك بارزانی)ـیەوە و به فه‌رمانی ئه‌و بووه؛ لە ڕزگاركردنی شنگالەوە بیگرە تا داڵدەدانی خەڵکەکەی، هەر ئەوان کردیان، جا هه‌ر لایه‌نێكی سیاسییش چ دەڵێن با بڵێن؛ ساڵێك زیاتریش شنگال بە ده‌ستی تیرۆریستانی داعشەوە بوو، هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانی ڕزگاری بكا، تا (سه‌رۆك بارزانی) بەڵێنه‌کەی بردە سەر و، بە هێزی پێشمەرگە شنگالی ڕزگار کرد؛ ئێستایش وا قارەمانانە بەرگریمان لێ دەکەن و، لە سه‌دان كیلۆمه‌تردا شەڕی داعش دەکەن."
(سمێل) ئه‌وه‌شی گوت كه: "هه‌ر كه‌سێك چی ده‌ڵێت ئازاده؛ هه‌ر لایه‌نێك قسه‌یه‌ك ده‌كات بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال و ئێمه‌ش ده‌ڵێین و ده‌زانین ئه‌وه‌ی بۆمان كراوه هه‌رێمی كوردستان و (سه‌رۆك بارزانی) کردوویانە بۆمان، نه‌ك به‌غدا و لایه‌نی دی."
نه‌شوان به‌رزنجی




