گرژی و ناکۆکیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق زیاتر ده‌بێت

بەغدا-KDP.info- سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ماوه‌ی مۆڵه‌ت پێدراوی حەیدەر عه‌بادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕاگەیاندنی حکوومەتی نوێ له كۆتاییدایه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوونی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی نییه.
هادی عامری فەرماندەی حەشدی شەعبی بابه‌تی چاكسازییه‌كه‌ی عه‌بادی به درۆیه‌كی گه‌وره ناو بردووە و وتوویەتی هەوڵەکانی سەرکەوتوو نابێت بۆ باشترکردنی ئابووریی عێراق. له‌لایه‌كی دیکەش موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر هه‌ڕه‌شه‌ی توند له عه‌بادی ده‌كات كه ئه‌گه‌ری زۆری ڕوودانی كوده‌تا هه‌یه و داوای لێدەکات دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، ئەگەر تا سبەی پێنجشەممە نەتوانێت حکومەتە نوێیەکە ڕابگەیەنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حەیدەر عه‌بادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم قەیرانەی ئێستا، قەیرانێکی سیاسییە و پێویستە بە لێک تێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکان، ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە، ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق لەئارادایە. له لێدوانێكدا جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتویه‌تی واشنتۆن پشتگیری له چاكسازییه‌كانی حەیدەر عه‌بادی ده‌كات، هه‌روه‌ك بابه‌تی ڕێگه نه‌دانی عه‌بادی به به‌شداریپێكردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ وه‌ك دژایه‌تییه‌كه بۆ هەژمونی ئێران لە عێراق.




