ساڵح موسلم: ئەوەی ڕامانگەیاندووە کوردستان نییە سووریای نوێیە

ئاژانسەکان-KDP.info- هاوسەرۆکی پەیەدە دەڵێت ئەوەی ڕایانگەیاندووە ھیچ ھەوڵێک نییە بۆ دابڕینی سووریا، ئەوە کوردستان نییە و بە مانای فیدراڵی بۆ کورد نییە، بەڵکو نمونەیەکە بۆ سووریای نوێ کە ھەموو پێکهاتەکان لەوەی ڕامانگەیاندووە بەشدارن.
ساڵح موسلم بۆ میدل ئیست ئای، دەڵێ: "ئەوەی لە سووریا ڕاگەیەندراوە تەنیا ناوی فیدراڵییە، بەڵام فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان نییە، بۆیە دانپێدانان و بە فەرمی نەناسینی گرنگ نییە و ھیچ نەبووە تەنیا سووریای نوێ نەخشە دەکێشین".




