مووچەی ئەمئەندامانی سەنگەر و شەهیدانی زیندوو وەك خۆی دەمێنێتەوە

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی كەمئەندامانی سەنگەر و شەهیدانی زیندوو وەك خۆی سەرف دەكات.
هەر دوو كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو و كەمئەندامبووانی سەنگەر ڕایانگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە مووچەی مانگانەی كەمئەندامانی سەنگەر پاشەكەوت نەكرێت.
قودسی عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد وتی: "لە كۆبوونەوەی هەردوو كۆمەڵە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا كرا كە مووچەی كەمئەندامانی سەرنگەر و شەهیدانی زیندوو وەك خۆی بدرێت و پاشەكەوت نەكرێت، ئەویش بەڵێنی گەیاندنی پەیامەكەی بە سەرۆكی حكومەت پێدان". سەرچاوەكە ئەوەشی وت كە ئەمڕۆ ئاگادار كرانەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر سەرفكردنی مووچەكانیان بە بێ پاشەكەوتكردن.




