پارێزگاری كه‌ركووك: پشتمان بە پارەی پترۆدۆلاری حکوومەتی هەرێم بەستووە

کەرکووک-KDP.info- پارێزگاری كه‌ركووك ڕایگەیاند پارێزگاكەیان پشتی به داهاتی پترۆدۆلار بەستووە کە لەلایەن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لە پارەی نەوتی کەرکوک بۆیان خه‌رج دەکرێت.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك ڕایگەیاند: پارێزگای کەرکووک پشت به داهاتی پترۆدۆلار ده‌به‌ستێت، كه له دوو مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان خه‌رج كراوه.
سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی پارێزگاکە، پارێزگاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، په‌یوه‌ندی به ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه هه‌یه، کە ئەوەش له خزمه‌تی شاره‌كه‌یاندا نییە. نه‌جمه‌دین كه‌ریم هەروەها وتویەتی کە پارێزگای کەرکوک پشت به داهاتی پترۆدۆلار ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و داهاته له مانگی ئاداردا كه‌م ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا شایسته داراییه‌كانی بۆ شاره‌كه خه‌رج نه‌كردووه.
جێی باسە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، بە بڕیاری حکوومەتی بەغدا، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیراوە.




