پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە زیاتر لە ٥٠ دۆلار
__2016_03_30_h15m53s14__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکەن لەمساڵدا نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٥٠ دۆلار بەرز بێتەوە. بە پێی پێشبینیی دامەزراوە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکان. لەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە ٣٧ دۆلار کەمتر نابێت و بەرزترین ئاستی نرخی نەوتیش دەگاتە ٥٠.٤ دۆلار.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو لەلایەن چوار دامەزراوەی بەناوبانگی نێودەوڵەتی کردووە کە ٣٧ دۆلاریان وەک نزمترین نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ ساڵی ٢٠١٦ داناوە و پێشبینیشیان کردووە لەمساڵدا نرخی ٥٠.٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تۆمار بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی داهاتوو، وڵاتی قەتەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ئۆپێك میوانداریی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ناوچەکە دەکات، لەپێناو دابەزاندنی ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان.




